بەڕێوەچوونی یەکەم شانۆی سەرشەقام لە دیواندەرە + وێنــە

22:58 - 18 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بۆ یەکەم جار شانۆی سەر شەقامی لە شاری دیواندەرە لەلایەن گرووپی شانۆی \"مات\"ـەوە بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ گروپی شانۆی \"مات\" بۆ یەکەمجار شانۆیەکی سەرشەقامی لەژێر ناوی \" هەڕاج\"دا لە پارکی گوڵانی شاری دیواندەرە بەڕێوە برد.

لەو شانۆیەدا ٥ شانۆکاری کورد بەناوەکانی \" زاهید سوبحانی، حوسێن مورادی، محەممەد سەلیمی، بەهرام مورادی و ئارام بەهمەنی\" رۆڵیان بینیوە.

هەروەها دەرهێنەریی ئەو شانۆیە لە ئەستۆی \"مەحەممەد سەلیمی\" بووە کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی بەرنگار بوونەوە بە دژی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوە چووە.

لەلایەکی دیکەوەو لە شاری ئابدانانی سەر بە ئوستانی ئیلام، ئەمڕۆ سێ‌شەممە رێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ پێشانگەیەکی وێنە و پوستێر کە بەمەبەستی پێشگیری لە \"ئێعتیاد\" کرابوویەوە، کۆتایی پێهات.

ئەو پیشانگەیە رێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ لە شاری ئابدانان کرایەوە بۆ ماوەی ١ حەفتە بەردەوام بوو.
\"13818.jpg\"

\"13819.jpg\"

\"13820.jpg\"

\"13821.jpg\"

\"13826.jpg\"

\"13825.jpg\"

\"13823.jpg\"

\"13824.jpg\"