بەڕێوەچوونی كۆڕێكی هونەری لەشاری كرماشان+وێنە
15:01 - 18 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: گرووپە هونەرییەکانی شاری جوانڕۆ و کرماشان لەدرێژەی بەرنامەكانیان \"لەسەر شەپۆلی فەرهەنگ و هونەری ئوستانی كرماشان\" كۆڕێكیان بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٧ی بانەمەڕ لە تالاری شانۆی كرماشان ئەو كۆڕە بەڕێوە چووە و تیایدا باس لەمێژووی كۆنی شارستانی جوانڕۆ كراوە.
دەف و شمشاڵ ژەنی و چڕینی هۆرە و سیاچەمانە بەشێكی دیكە لە بڕگەكانی ئەو كۆڕە هونەرییە بوون.
هەر لەو كۆڕەدا چەندین تابڵۆی هەڵپەركێی کوردی لەلایەن گرووپە هونەرییەكانی شارستانی جوانڕۆ و كرماشانەوە پێشکەش کران.
بەرنامەكانی \"سەر شەپۆلی فەرهەنگ و هونەری ئوستانی كرماشان\" هەر جارەو و بۆ شار و شارەدێیەك تەرخان دەكرێت و تیایدا مێژووی ئەو شارە دەخرێتەڕوو.
وێنە: تاق وەسان/ فوئاد گوودەرزی