بەڕێوەچوونی كۆنسرتێكی رەسەنی كوردی لەشارەكانی دیواندەرە، روانسەر و ئیسلام ئاباد+ وێنە
19:01 - 16 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: كۆنسێرتێكی مۆسیقای كوردی لەشاری دیواندەرە بەڕێوەچووە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا كۆنسێرتێك بۆ منداڵانی روانسەر بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هاووڵاتیانی دیواندەریی لەئوستانی كوردستان لەماوەی رۆژەكانی یەك شەممە و دووشەممە ئەم حەفتەیەدا میوانداریەتیی كۆنسێرتی مۆسیقای كوردی گرووپی \"بیداد\"یان كرد.
لەو كۆنسێرتەدا كە بەهاوكاری شۆرای شار بەڕێوە چوو، حوسێن سەفایی مەنێش چەندین پارچە گۆڕانی رەسەنی كوردەواریی لە هۆڵی \"دیار\"ی دیواندەرە پێشكەش كرد.
كۆنسێرتەكە بە سەرپەرستی مەسعوود مەعزی و بەشداریی نزیك بەهەزار كەس بەڕێوە چوو و هەواڵنێری كوردپا رایگەیاند، لە كۆنسێرتەكەدا رێز لە خانمی قەدەمخێر، ئیسماعیل، عەلی ئەكبەر، فوئاد ئاقایی، میلد شەهبازی، ئەكبەری، حەبیبوڵڵا سەلیمی و ئەندامانی پێشوو و ئێستای شۆرای شاری دیواندەر گیرا.
هونەرمەندانێكی وەكوو، مەسعوود مەعزی، سەنتوور ـ کورووش بەهرامی، شمشاڵ ـ عەلی سەمیمی، تونبەك ـ پووریا خاكپوور، تار ـ ئەحمەد پورابوقدارە، كەمانچە ـ ساسان كاكەیی، عوود ـ میلاد داوڵ، دەف ـ عێرفان پوور حوسێن، \"تارباس\" ـ مەلیحە مورادی، \"قیچەك\" ـ سەمیرا فەرحناكی، دهۆڵ و سومیە رەزایی لە گرووپی \"بیداد\"دا بوون.
لەلایەكی دیكەوە بڕیارە لە شاری روانسەر لە ئوستانی كرماشان كۆنسێرتێك رێكەوتی ١٧ی رێبەندان لەلایەن گرووپی منداڵانی \"دیلان\" تایبەت بۆ منداڵان بەڕێوە بچێت.
ئەو گرووپە پێشتر لەشارەكانی سنە و بیجار كۆنسێرتی بەڕێوە بردووە و ئەو كۆنسێرتەی منداڵانەش بڕیارە لە بە هاوكاری شۆرای شار و شارەوانیی لە تالاری \"وەحدەت\"ی روانسەر بەڕێوە بچێت.
سەید قولی كەشاوەرز مامۆستای هۆرە چرینە و تاهیر پاروەیسی مامۆستای مۆسیقای \"تەنبوور\"ـە.

هونەرمەندانی کورد سەید قولی كەشاوەرز و دەروێش تاهیر یاروەیسی
لە ئیسلام ئابادی غەربیش چالاكانی فەرهەنگی كورد دەیانهەوێرێوڕەسمێكی گوڕانی كوردی رێكەوتی ١٧ی رێبەندان بەمەبەستی رێز گرتن لە هونەرمەندان سەید قولی كەشاوەرز و دەروێش تاهیر یاروەیسی بەڕێوە ببەن.سەید قولی كەشاوەرز مامۆستای هۆرە چرینە و تاهیر پاروەیسی مامۆستای مۆسیقای \"تەنبوور\"ـە.