بەڕێوەچوونی کۆڕێکی ئەدەبی لەزانکۆی پەیام نووری مەریوان
16:43 - 10 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: کۆڕێکی شێعر خوێندنەوە بەمەبەستی رێز گرتن لەمامۆستایانی زمانی کوردی لەزانکۆی پەیام نووری مەریوان بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٩ی بانەمەڕ خوێندکارانی زانکۆ پەیام نووری مەریوان لە هۆڵی ئامفی تیاتری ئەو زانکۆیەدا، کۆڕێکی شێعر خوێندنەوەیان بۆ ژمارەیەک شاعیر پێکهێنا.
ئەو کۆڕە لەژێر ناوی \"ئەمانەتەکانی باران\"، لەلایەن ئەنجومەنە زانستییەکانی زانکۆی پەیام نوورەوە رێکخرابوو.
شەریف مورادی، محەممەدکەریمی، سەلام نەباتی، هادی تەبەرزەد، بەهار ئەکبەری، سەحەر مەهدی گورد، ژیلا ئەسپەرا، موژدە ئازەری، غەزاڵ کەریمی، ناجی تازیک و لوقمان قادری ئەو شاعیرانە بوون کە بە چەندین زاراوەی کوردی بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.
ژەنینی چەند پارچە موزیک لەلایەن شۆڕش سەعیدزادەوە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕە ئەدەبییە بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئارام فەتحی مامۆستای زمانی کوردی، لەمەڕ بەرێوەبردنی خولی زمانی کوردی لەو زانکۆیە، لەلایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوانەوە لەوحێکی رێزلێنانی پێشکەش کرا.
ئارام فەتحی لەدوو ساڵی رابردوودا چەندین خولی فێرکاریی رێنووس و رێزمانی کوردی بۆ قوتابیانی ئەو شارە بەڕێوە بردووە.