بەڕێوەچوونی کۆڕێکی شێعری لە ماڵی وەفایی + وێنــە
16:59 - 19 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا کۆرێکی شێعر خوێندنەوەی بۆ جەمیل مورادی شاعیری کوردی خەڵکی رۆژهەڵات بەڕێوە برد.
سۆران عەزیز بەرپرسی ماڵی وەفایی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: سەرەتای ئەو کۆڕە جەمیل مورادی باسێکی لەسەر ئەزموونی شێعری شاعیرانی کوردی رۆژهەڵات کرد و دواتریش چەندین شێعری بۆ بەشداران خوێندەوەو پاشان لە کەشێکی دۆستانەدا گفتوگۆیەکی کراوە و رەخنەیی لە سەر شێعرەکانی ئەو شاعیرە هاتە ئاراوە.
بەرپرسی ماڵی وەفایی لە وەڵامی پرسێارێکدا سەبارەت بە ئەزموونی شێعریی شاعیرانی رۆژهەڵات و باشوور، رایگەیاند: کۆمەڵێک لە شاعیرانی رۆژهەڵاتیی بەشدار لەو کۆڕە شێعرییەدا ئاماژەیان بەوە کرد کە ئێمە هیچ پێشینەیەکی شێعریمان لەگەڵ شاعیرانی باشوور نییە، چونکە شاعیرانی رۆژهەڵات لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەزمووونی شێعری نوێ لە رۆژهەڵات لە شێعرەکانی \"سوارەی ئیلاخانی زادە\"ـەوە دەست پێ دەکات.
لەلایەکی دیکەوە شاعیرانی باشووری کوردستان لەسەر ئەوە پێداگرییان دەکرد کە ئەزموون و رسکانی شێعری نوێی کوردی لە باشووری کوردستان لە شێعرەکانی مامۆستا \"گۆران\"ـەوە دەست پێ دەکا و گۆرانی شاعیر شێوازی عەرووزیی عەرەبی لە شیعری کوردیدا لابردووە و بە شێوازی فولکلۆری کوردی ھۆنراوەی نووسیوە.
بۆیە باسی ئەو کۆڕە شێعرییە بەو ئاقارەدا رۆیشت کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان شێعری سوارە و گۆراندا بوونی نییە، بەڵکوو هەر کام بەشێوازێک خەریکی نوێ کردنەوەی شێعری کوردی بوون و لە راستیدا ئەوانە دوو دونیای لێک جیاوازن.
ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر رۆژانی سێشەممەی هەر حەفتە کۆڕێک لەسەر بابەتی وەک: \"چێرۆک، شێعر و رۆمان\" بەڕێوە دەبات کە حەفتەی رابردووش کۆڕێکی تایبەتییان بۆ \"دیار جەبار جەمال غەریب\" رۆماننووسی کورد و \"هاشم ئەحمەد زادە\" نووسەر و رەخنەگری خەڵکی رۆژهەڵات بەڕێوە برد.