بەڕێوەچوونی کۆڕێکی تایبەت بۆ پەرە پێدانی فەرهەنگی کتێب خوێندنەوە لەمەریوان+وێنە
03:12 - 1 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- زانستیی ڕۆنان لە شاری مەریوان، کۆڕێکی په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی کتێب خوێندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌برد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر ناوەندی فەرهەنگی – زانستیی رۆنان بە بەشداری ژومارەیەک ئەدیب و رۆشنبیری شاری مەریوان و بە مەبەستی برەودان بە فەرهەنگی کتێب خوێندنەوە لای تاکی کورد، کۆڕێکی تایبەتیی رێکخست.
یەکێک لە بەشدارانی ئەو کۆڕە ئەدەبییە بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند؛ سه‌ره‌تای کۆڕەکە مه‌حموود موبارهکشایی \"مامۆستای زانکۆی پەیامنوور\"ی مەریوان باسی لە گرنگیی کتێب و پێوه‌ندی خوێندنه‌وه به بارودۆخی کۆمه‌ڵگای کوردیی کرد.
ئەو بەشداربووە ئاماژەی بەوەش کرد، لە دەستپێکی کۆڕەکەدا پێشانگەیەکی کتێب کە بەرهەمی نووسەرانی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بوو، لە هۆڵی ئەو کۆڕەدا بەرەوی ئەدیباندا کرایەوە.
دواتر له دانیشتنێکی رەخنەیی و دۆستانەدا، مه‌سعوود بینه‌نده(مامۆستای زانکۆ) ئه‌نوه‌ر ره‌وشه‌ن (مامۆستای قوتابخانه)، مدریک که‌ریمی، مێهدی سه‌مه‌دی (به‌رپرسی کتێبخانه‌ی گشتیی مه‌ریوان)، فه‌رزاد حسه‌ینی(به نوینه‌رایه‌تیی ئینتشاراتی ئه‌وین له مه‌ریوان) ڕۆڵی کتێب خوێندنه‌وه و ئاکامه‌کانی و هه‌روه‌ها باری که‌یفی و ناوەرۆکی کتێبه چاپکراوه‌کان، هێنایە بەر باس.
ئەو شاعیرەی بەشدار لەو دانیشتنە رەخنەییەدا گوتیشی لە کەشێکی رەخنەیی و دۆستانەدا خه‌سارناسی ئه‌وه‌ش کرا که بۆچی ئه‌نگیزه‌یه‌ک بۆ کتێب خوێندنه‌وه نه‌ماوه و هاوکات زۆربەی ئەدیبانی بەشدار هۆکاری ئەو بێ ئەنگیزەییەیان بۆ سانسۆری کتێب و لاواز بوونی ناوەرۆک و هاتنه‌خواره‌وه‌ی باری که‌یفی کتێبه‌کان به هۆی سانسۆره‌وه کە داوێنی کتێبەکانیان گرتووە ، گەڕاندەوە.
هەروەها باسی لەوەش کرد کە هه‌مزه محه‌ممه‌دی (مامۆستای زانکۆ په‌یام نوور) له وتارێکی لێکۆڵینەوەییدا به وردی ئاماری کتێب خوێنده‌وه له شاری مه‌ریوان و هه‌ره‌ها بواره‌کانی ئه‌و کتێبانه‌ی که ده‌خوێنرێته‌وه و پۆلێنبهدنی خوێنده‌وارانی له ڕووی خوێنده‌واری کتێب، گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی خستە روو.
له دوایین به‌شی کۆڕه‌که‌دا له‌وحی رێزلێنان درا به ئه‌و نووسه‌ره مهریوانییانه که هەتا ئێستا کتێبیان لە ناوخۆی وڵات و هەروەها هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاو کردبێتەوە.