بەڕێوەچوونی کۆڕیادیک بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی مامۆستا هەژار لە بۆکان+وێنە

13:11 - 4 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندی (هەژار) ئێوارێ کۆڕێکی چیرۆک خوێندنەوەی بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەشاری بۆکان، ئەو ئێوارێ‌چیرۆکە لە هۆڵی ئامفی تیاتری کتێبخانەی گشتیی پارکی میللەت و لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکانەوە پێکهاتبوو، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەدیبان و شارەزایانی بواری ئەدەبی کوردی لە شارەکانی مەهاباد، سەقز، بانە، سنە، بۆکان و دیواندەرەوە بەشدار بوون.

هەواڵنێری کوردپا رایگەیاند، لەسەرەتای کۆڕەکەدا پەیامی ئەنجومەنەکە لەلایەن دکتور \"حوسێن میکاییلی\"‌یەوە خوێندرایەوە و دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە داوا لە شاعیران و چیرۆکنووسان کرا کە بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.

کۆڕەکە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو، کە لەپانێڵی یەکەمدا ئەو بەرهەمانە پێشکەش کران:

ـ ئازاد عەزیزی، فریوە پاکەکانی دایکم
ـ پڕشەنگ تاعەتی
ـ ئەمین گەردیگلانی، سوێند
ـ ئەنوەر عەرەب، ئێوارێی پیاوێک
ـ چنار بوداغی، پێت بڵێم چۆن نووسراوم
ـ ئیسماعیل سەعیدی، هیدایەت
ـ خالید خاکی، بێدەنگی هەرە دەنگ
ـ زیلان رەحیمی، کەشکە نەقول
ـ سەدیق رەسووڵی، وڵاتی سەگ

هەواڵنێری کوردپا لەدرێژەی راپۆرتەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، لەکۆتایی پانێڵی یەکەمدا لێژنەیەکی زانستی بەرهەمەکانیان تاوتوێ‌کرد کە بریتیی بوو لەتایبەتمەندییەکانی چیرۆکی کوردی بە گشتی و چیرۆکی کوردستانی ئێران بە تایبەت کە لە لایەن \"حوسێن شێربەگی\"‌یەوە تاوتوێ کرا.

پاشان قۆناغبەندیی چیرۆکی کوردی لە کوردستانی ئێران لەلایەن \"بریا کاکەسووری\"‌یەوە باسی لێوە کرا و خەسارناسیی چیرۆکی کوردی و نەبوونی کەسایەتی لە چیرۆکی کوردی دا لەلایەن رەحیم عەبدووڵرەحیم زادەوە هاتە بەرباس و هەروەها زمانی مێژوویی و نەبوونی رەوایەتی مێژوویی لەلایەن \"ئەمجەد غوڵامی\"‌یەوە تاوتوێ‌کرا.

پانێڵی دووهەم بەم شێوەیە بوو:

ـ سولەیمان ئیبراهیم زادە
ـ شەپۆل مەجید پوور، وڵاتەکان
ـ سولەیمان عەبدوولرەحیم زادە
ـ هێمن عەبدوڵڵاپوور، حەوت لە حەوت گیان کەم
ـ عەزیمە فەتاحی، ترێ رەش
ـ فریا یۆنسی، ئەو
ـ فاتح شانوسخە
ـ گەلاوێژ ئەحمەدی، پلیکان
ـ کەریم رەحیمی، تەڵاق
ـ تاهیر حامیدی، تەشەنا

٦٠ چیرۆک لەلایەن نووسەرانی کوردەوە بە دەستی بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە گەیشتبوو و لەکۆی چیرۆکەکان، ١٨ چیرۆک لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی خەڵات دەستنیشان کران.
\"18463.jpg\"

\"18459.jpg\"

\"18461.jpg\"

\"18462.jpg\"

\"18460.jpg\"