بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێک لەسەر پرسی نەتەوەکانی ئێران لە پارلەمانی سویس+وێنــه

21:57 - 14 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداریی ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و نوێنەری بەشیک حیزبە کوردییەکان و نەتەوەکانی دیکەی ئێران، کۆنفڕانسێک لەسەر پرسی نەتەوەکانی ئێران لە پارلەمانی وڵاتی سویس بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە‌ڕێكه‌وتی ١٤ی جۆزەردان، به‌ده‌ستپێشخه‌ری \"كۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران-ژنێڤ\" و بە سەرپەرستیی \"کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەرەی وڵاتی سویس\"، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە شاری بێرن کۆنفڕانسێك پێكهات.

بەپێی راپۆرتی بەشی راگەیاندنی کۆنفڕانسەکە، لەو کۆنفڕانسەدا باس له‌پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بەگشتی و بەتایبەت لە پاش هاتنە سەرکاری حەسەن رۆحانی کراو جگە لە چەند کەسایەتیەکی کورد و سویسی، نوێنەری بەشێک لە حیزبە سیاسییە کوردستانییەکان، ژمارەیەکی بەرچاویش لە پەرلەمانتارانی وڵاتی سویس و نوێنەری کەمینە نەتەوەیی و ئایینی‌یەکانی ئێران لەم کونفرانسەدابەشدار بوون.

سەرەتای کۆنفڕانسەکە پەرلەمانتار \"كارلۆ سۆمارۆگا\" سه‌رۆكی \"کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سویس\" و خاتوو \" ئیڤۆن جیلی\" هاوسه‌رۆكی \"کۆمەڵەی پەرله‌مانتارانی دۆستی گه‌لی كورد\" دەستی پێكردولە درێژەی قسەکانیان دا باسیان لە كێشه‌ی کەمینە نه‌ته‌وەیی و ئاینی‌یه‌كانی ئێران و هەروەها گرینگیی چارەسەری ئەو کێشانە کرد.

هەروەها لە بەشێکی کۆنفڕانسەکەدا ته‌یموور ئه‌لیاسی \"نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران-ژنێڤ\" وتارێكی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ئێران به‌تایبه‌ت له‌دوای هاتنه‌سه‌ركاریحەسەن ڕۆحانی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو باسی له‌زیاد بوونی ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دان، كوشتنی كۆڵبه‌رانی كورد، درێژه‌ی سیاسه‌تی هەڵاواردن و سته‌م دژی نەتوەکانی ئێران و جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنییەکانی رۆحانی لە کاتی هەڵبژاردنی سەرکۆماریدا کرد.

هەروەها مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، باسێكی له‌سه‌ر سیستەمی ده‌سەڵاتداریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، كەله‌سه‌ر ئایدیۆلۆژی وە‌لایه‌تی فه‌قێ و ئیسلامی شیعه‌دامه‌زراوه‌پێشكه‌ش كرد و گوتی: ده‌سەڵات له‌وڵاتی ئێران لە ده‌ستی ڕێبه‌ر دایه‌و كه‌سایه‌تی سه‌رۆک كۆمار بەتەنیا توانای پێکهێنانی ئاڵوگۆڕی سەرەکی و چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی نییە.

سکرتێری حیزبی دێمۆکرات له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه ‌كرد، كه‌ته‌نیا له‌ژێر فشاردا دەتوانرێ چاوه‌ڕوانی پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ لە كۆماری ئیسلامی ئێراندا بکرێت و لەو پێوەندییەدا ناوبراو فشار و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وزه‌ی ناوه‌كی وه‌ک نموونه‌هێنایه‌وه‌.

هیجری دوای له‌وڵاتی سویسیش كرد، کە بە سەرنجدان بەوەیکە وڵاتی سویس‌هەتا ئێستا ڕۆڵێكی گرینگی‌له‌چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا گێڕاوە، بۆ بەرێوەبردنی کۆنفڕانسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران دەستپێشخەری بکات.

پاشان \"ڕافایل شەنوی -هه‌زان\"، سه‌رۆكی ڕێكخراوی \"پێكه‌وه ‌لە دژی سزای له‌سێداره‌دان\" كه‌گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی دژ بە سزای له‌سێداره‌دانه‌، نیگەرانی خۆی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبردنی سزای له‌سێداره‌دان لە ئێران و به‌تایبه‌ت لە دژی هاووڵاتییانی سەر بە نه‌ته‌وه‌كانی كورد، به‌لووچ و عه‌ره‌ب ده‌ربڕی و بێده‌نگی وڵاتانی رۆژئاوایی بە نیسبەت ئەو مەسەلەیەوە مه‌حكووم كرد.

هەروەها ناسر بۆلیدەیی نوێنه‌ری \"حیزبی گه‌لی به‌لوچستان\" و دوكتۆر كه‌ریم عەبدیان، سه‌رۆكی \"ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌ره‌بەکانی ئەهواز\" لە وتارەکانیان دا تیشکیان خستە سەر پرسی گه‌لی به‌لوچ, و هەروەها پرسی عەرەبەکانی ئەهواز و سەرنجی بەشداربوانیان بۆ سەر سیاسیه‌تی سەرکوت و هەڵاواردنی ئابووری، كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه‌یی و سیاسی راکێشا، و رایاناگەیاند کە ئەم هەڵسووکەوتانە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە دژ بە گەلەکەیان بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەرێوە دەچێ.

دیان عه‌لائی، نوێنه‌ری \"ڕێكخراوی نێونه‌ته‌یی به‌هایی‌یه‌كان\" باسی بە فەرمی نەناسینی ئایینی بەهایی لە ئێران و بێبەشکردنی خوێندکاران و منداڵانی به‌هایی لە خوێندنی باڵا و گرتن و بەند کردنیان بە بیانووی بەهایی بوون و سزای بەهاییەکان لە بەستنی دوکان و بازاڕەکان لە بۆنە ئاینییەکانی بەهایی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرد.

لە بەشی کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا پەرله‌مانتاران، نوێنه‌رانی کۆمەلە مەدەنی و ڕێكخراوه‌سویسی‌یەکانی ‌پێوەندیدار پرسیارەکانیان هێنایە گۆرێ و لەلایەن نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانەوە وەڵام درانەوە.

بە گوتەی بەرێوەبەرانی کۆنفڕانسەکە، ئه‌مه‌یه‌كه‌مین جارە‌كه‌له‌پارله‌مانی سویس کۆنفڕانسێک بۆ باس لە پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران پێکدێت.

هەروەها لە رۆژانی ٢٧ و ٢٨ی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵیشدا سمینارێک ١٦ حیزب و رێکخراوی سیاسیی سەربە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ لە ژێر ناوی \"گۆرانکارییەکانی ناوچەو داهاتووی ئێران؟ ئومێد و نیگەرانییەکان\" لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.
\"20335.jpg\"

\"20336.jpg\"

\"20337.jpg\"

\"20338.jpg\"