بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی شانۆیی بیرەوەریی نەمران لەشاری سنە+وێنە

20:11 - 8 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: بۆ یەکەمین جار شانۆی \"بیرەوەریی نەمران\" لە دەرهێنانی ژنە هونەرمەندێکی کورد لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئەنجومەنی هونەرە شانۆییەکان، شانۆی کۆنسێرتی بووکەڵەیی لەژێر ناوی \"بیرەوەریی نەمران\" لە نووسینی عەلی یوونسی بانە و لە دەرهێنانی سارا بەهرامی، لە شاری سنە بەڕێوە دەبات.

ئەو کۆنسێرتە شانۆییە لە رۆژانی ٧ هەتا ١٣ی مانگی رێبەندان و بە یارمەتیی گروپی شانۆیی \"تیک تاک\" ، هەموو رۆژێک کاتژمێر ٦ هەتا ٧ی ئێوارێ لە تەلاری \"فەروەردین\"ی شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

\"18095.jpg\"
سارا بەهرامی، ژنە هونەرمەندی کورد
ئەم بەرهەمە شانۆییە ئاوڕ لە چیرۆک و بەسەرهاتی ژیانی شاعیر و هونەرمەندە مەزنەکانی بواری مۆسیقای کوردستان ئەداتەوە.

لەو کۆنسێرتە شانۆییەدا، یادی هونەرمەندان و شاعیرانی وەکوو سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی، مەستوورە ئەردەڵان، حەسەن زیرەک، موجتەبا میرزادە و مەزهەر خالقی، دەکرێتەوە.

سارا بەهرامی ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەو کۆنسێرتە شانۆییەی بۆ ناساندن زیاتری هونەرمەندانی ناوداری کورد لە بوارە جۆراوجۆرەکانی هونەریدا گەڕاندۆتەوە و رایگەیاندووە: \" هەوڵ ئەدەین بەشێوەیەکی شیاوتر خزمەت بە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردستان بکەین\".

بەهرامی ژنە هونەرمەندی کورد لە دایکبووی شاری سنەیە و هەتا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ شانۆی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لەوڵاتی ئیران بەڕێوە بردووە.
\"18099.jpg\"

\"18098.jpg\"

\"18097.jpg\"