بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەپارێزی لە ناوچەی ورمێ+وێنە

14:40 - 23 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی چالاکیی ژینگەپارێزی لە شار و ناوچەکانی کوردستان، ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندیکی ورمێ بە شێوەیەکی خۆڕسک چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە لاوان، چالاکانی ژینگەپارێزی و دانیشتوانی گوندی راژان لە ناوچەی ورمێ، زبڵ و پاشماوەی قەڕاغ رێگەی گوندەکەیان بەرەو شاری ورمێ کۆکردەوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری ورمێ رایگەیاند؛ هاووڵاتییانی گوندی راژان بە کەڵک وەرگرتن لە تراکتۆری خۆیان چەندین تۆن زبڵیان لە قەڕاغ رێگەی راژان بۆ شاری ورمێ کۆکردۆتەوە.

پرسی ژینگەپارێزی و ئەنجامدانی چالاكییە پێوەندیدارەكان بەو پرسەوە لەكوردستانی ئێران وەكوو كولتوورێكی كشتگیری لێهاتووە و خۆی لە واز هێنان لەڕاو، شكاندنی قەفەس، ئازاد كردنی باڵەندە، خاوێن كردنەوەی شوێنە گشتیەكاندا دەرخستووە.

دوایین حاڵەتی خاوێن كردنەوەی ژینگە رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو لەشاری شنۆ ئەنجام درا و تێیدا نزیك بە ٢٠٠ قوتابیی بە هاوكاری دێهیاری و مامۆستای قوتابخانەكانی ئاوایی خوورشت، كانی سۆرك و بێمزوورتێ سروشتی و ژینگەی چەندین ئاوایی ئەو شارەیان لەزبڵ و پاشماوەكان خاوێن كردەوە.
\"19937.jpg\"

\"19939.jpg\"

\"19940.jpg\"

\"19941.jpg\"

\"19942.jpg\"

\"19943.jpg\"

\"19944.jpg\"