بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەپارێزی لە شاری جوانڕۆ+وێنە

14:08 - 9 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە چالاکان و لایەنگرانی ژینگە، سەیرانگەیەکی شاری جوانڕۆیان لەپاشماوە و زبڵ خاوێن کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٧‌ی خاکەلێوە سەیرانگەی \"بیلەیی\" جوانڕۆ لەلایەن هاووڵاتییانەوە خاوێن کرایەوە و نزیک بە ٥ تۆن زبڵ و پاشماوەی لێ‌کۆکراوەتەوە.

ئەو چالاک و لایەنگرانەی ژینگە، رێکەوتی ١‌ی خاکەلێوەی ئەمساڵیش سەیرانگەی \"هەلانیە\"یان،‌ کە لەنزیک شارستانی جوانڕۆ هەڵکەوتووە، خاوێن کردبۆوە.

دەگوترێت، هاووڵاتییانی شاری جوانرۆ لەو دوو چالاکییەدا، ١١ تۆن زبڵ و خاشاکیان کۆ کردۆتەوە.

بەوتەی چالاکانی ژینگەپارێز، ئەو هەوڵانە لەپێناو پاراستنی ژینگە و سروشتی جوانی کوردستانە و لەلایەکی دیکەوە واتای فەرهەنگی نیشتمان خۆشەویستییە.

لەدەسپێکی ساڵی تازەی ١٣٩٣‌ی هەتاویدا ژمارەیەکی بەرچاو لەخەڵکی شارەکانی بۆکان، مەهاباد و مەریوانیش چالاکیی نەمام چاندن و خاوێن کردنەوەی ژینگەیان بەڕێوە بردبوو.
\"19078.jpg\"

\"19077.jpg\"

\"19076.jpg\"

\"19091.jpg\"

\"19080.jpg\"

\"19081.jpg\"

\"19084.jpg\"

\"19083.jpg\"