بەڕێوەچوونی چالاکیی ژینگەپارێزی لەشاری پیرانشار

15:22 - 14 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: لەدرێژەی رەوتی خاوێن کردنەوەی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستان، چالاکێکی ژینگەپارێزی لەدەشتی لاجانی پیرانشار بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لەچالاکانی ژینگەپارێزی کورد لەهەوڵێکی خۆرسکدا، دەستیان بە خاوێن کردنەوەی ناوچەی گەلۆ لەدەشتی لاجانی پیرانشار کردووە.

ئەو چالاکییە لەلایەن گرووپی شاخەوانی و ژینگەپارێزی سامڕەندی شاری نەغەدەوە ئەنجام دراوە.

\"28090.jpg\"
لەو هەوڵە ژینگەپارێزییەدا، پاشماوە و زبڵی رێبواران و گەشتیاران کۆ کراوەتەوە و باس لەوە کراوە کە ناوەندە حکوومەتییەکان خۆیان لەهاوکاری کردنی چالاکانی ژینگەپارێز بواردووە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، لەکوردستان رەوتێکی بەربڵاو بۆ پاراستنی ژینگە دەستی پێکردووە کە لەزۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان چالاکیی ژینگەپارێزی وەکوو خاوین کردنەوەی شوێنە گشتییەکان، وازهێنان لە راو و ئازادکردنی باڵندە بە شێوەی خۆرسک بەڕێوە دەچێت.