بەڕێوەچوونی ٢ چالاکیی فەرهەنگی لەشاری سەقز + وێنە

16:58 - 6 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: گروپی شانۆی \"هاوار\"ی سەربە زانکۆی ئازادی ئیسلامیی شاری سەقز، شانۆیەکەی کۆمێدییان لە ساڵۆنی ئامفی تیاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارە بۆ ماوەی زیاتر لە ١ مانگ نمایش کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گروپی شانۆی \"هاوار\" بە دەرهێنەریی \"سەرۆک محەممەدی\" لە ریکەوەتی ٢٧ی خاکەڵیوە هەتا ٥ی بانەمەڕ \"شانۆی \"هەبوو نەبوو لە زوودا\"یان پێشکەش بە ئۆگرانی فەرهەنگ و کولتووری کوردەواری کرد.

نێوەرۆکی ئەو شانۆیە، چیرۆکی خەڵکی گوندێکی ناوچەی کوردەواری دەخاتەڕوو کە \"دەرەبەگ\" و ئاغاوات\" بەکەڵک وەر گرتن لە نۆکەر و کوێخای گوند، خەڵکی نێو ئەو گوندیان خستۆتە بەر ئازار و ئەزیەت و لەم نێوانەشدا گێلە پیاوێک ئاشقی کچە کرمانجێکی خەڵکی ئەو گوندە بووە و هاوکات شوانکارەیەکیش دڵی لەو کچە چووە و خوازبەینی لەو کچە دەکات.

لەو شانۆیەدا \"سەعدی سلێمانی\" وەک یاریدەدەری دەرهێنەر و \"ئەشکان ئەمین‌زادە \"وەک بەڕێوەبەر، سیروان ئاغازادە وەک بەشی مۆسیقا، خاتوو بەیان مەحموودی وەک بەشی گریم کاریان کردووە.

هەروەها کەماڵ زارع، کەیوان کەریمی، عەتا رەشیدی، فەرزاد فەرەجی، فەرهاد حەبیبی، شەهرام عەزیزی، کیان کەریمی، ئەسما ماجیدی، ساریسا ساڵحی، رۆیا تاجری و ئەفسوون هاشمی نەسەب وەک ئەندامانی گروپی \"هاوار\" لە وشانۆیەدا رۆڵیان بینیوە.

کرانەوەی پیشانگای خۆشنووسیی \"نەستەعلیق\" لە شاری سەقز
یەکەمین پیشانگای تاکەکەسیی هونەرمەندێ شاری سەقز \"سامان دیهیمی\" لە نیگارخانەی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری سەقز بەڕێوەچوو.
ئەو پیشانگایە کە ٤٥ تابلۆی بەرهەمی ئەو هونەرمەندە کوردەی لە خۆ گرتبوو و وتێدا چەندین پارچە شێعری لە قاڵبی خەتی نەستەعلیقدا نووسیبوویەوە، بە هاوکاریی \"محەممەد ئەمین بێ‌نیاز\" پیشانی ئۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەب کرا.

ئەو تابلۆیانە بەرهەمی چەندین ساڵ کاری هونەرمەند \"سامان دیهیمی\" هونەرمەندی خەڵکی شاری سەقز بووە.

فۆتۆ: سەقزئاوا

\"12266.jpg\"

\"12267.jpg\"

\"12271.jpg\"

\"12269.jpg\"

\"12270.jpg\"

\"12272.jpg\"