بەڕێوەچوونی فێسیڤاڵی شێعری کوردیی منداڵان لەشاری ئەیوانغەرب + وێنە

14:35 - 10 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداریی ٧٢ شاعیری کورد فستیڤاڵی شێعری کوردیی منداڵان لەشاری \"ئەیوانغەرب\"ی ئوستانی ئیلام بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی رۆژی رابردوو رێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر فێستیڤاڵی شێعری کوردیی منداڵان لەژێــر ناو \"منداڵ و مەلووچک\" بە ئامادەبوونی ٧٢ شاعیری کورد و رێژەیەکی بەرچاو لە منداڵان لەشاری ئەیوانغەرب پاش دوو رۆژ کاری بەردەوام، کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.

یەکێک لە بەشدارانی فێستیڤاڵەکە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، لەو فێستیڤاڵەدا شاعیرانی کورد لە ئوستانەکانی \"هەمەدان، لوڕستان، خۆراسان، قوم، کرماشان، ئیلام، کورستان، ئازەربایجانی رۆژئاوا\"وە بەشداربوون.

\"16482.jpg\"
لە پانێلی یەکەمی رۆژی یەکەمدا کچێکی تەمەن ٧ ساڵان بە ناوی ژوان بەلەدە بە جلوبەرگی کوردییەوە شێعرێکی پێشکەش بە بەشداران کرد
لە پانێلی سەرلەبەیانیی رۆژی یەکەمی فستیڤالەکەدا دوو شاعیری خەڵکی ئەیوان و دواتریش خانمی وەزیری لەشاری سنە و عەبدولڕەحمانی فەهیمی ناسراو بە دەروێش لە شاری سەقز و چەند منداڵێک بەزاراوەی لەکی چەند پارچە شێعریان پێشکەش کرد.

لە پانێلی یەکەمی رۆژی یەکەمدا کچێکی تەمەن ٧ ساڵان بە ناوی ژوان بەلەدە بە جلوبەرگی کوردییەوە شێعرێکی پێشکەش بە بەشداران کرد و دواتریش شیرین دەوڵەتی شاعیری کوردی خەڵکی شاری قووچان لە ئوستانی خۆراسان و ئاژوان ئەمینیان و هەژوان رازیانی شێعریان خوێندەوە.

لەو فێستیڤاڵەدا ٣١٩ بەرهەم بەشدارییان کردبوو کە تیایدا ١٠ بەرهەم هەڵبژێردراوی لێژنەی فستیڤاڵ، وەک بەرهەمی نموونە خەڵات کران.

عەبدولڕەحمان فەهیمی خەڵکی سەقز، ئاژوان رازیانی – کرماشان – لەیلا وەزیری – سنە، ئەمین گەردیگلانی – بۆکان، کلسووم عوسمانی – سنە، محەممەد مورادی نساری- ئەیوان، تاهیر حوسێنی – بۆکان، کیومەرس بەلەدە – ئیسلام ئابادی غەرب، نووشین حاتەمی – ئەیوان – فەرەیدوون میرئەحمەدی – جوانڕۆ لەو شاعیرانە بوون کە بەرهەمەکانییان خەڵاتی نموونەیان پێ بەخشرا.

هاوکات، مستەفا ئیلخانی‌زادە - بۆکان، سۆران حوسێنی – بانە، مەیسەم خۆرانی – ئەیوان، شیرین دەوڵەت‌پوور – کرماشان، واحید کەریمی – دێولان، رەزا جەمشیدی – سەرپێڵ‌زەهاو، عەداڵەت کەریمی – جوانڕۆ، محەممەد رەزا ئەکبەری – ئەیوان، هەمزە کەرەمی – گیلانغەرب، خالید ئەمانی – کامیاران ئەو شاعیرانە بوون کە وەک کەسانی شیاوی رێزلێنان هەڵبژێردران.

هەروەها شەوی رابردوو بە بەشداری سیمین چایچی، کیومەرس بەلەدە، فەرەیدوون میرئەحمەدی، رەزا مەوزوونی، عەبدولرەحمان فەهیمی و چەند شاعیرێکی دیکە لە پانێلێکدا دۆستانەدا خەسارناسیی شێعری کوردیی منداڵانیان کردووە.

یەکێک لە بەشدارانی ئەو پانێلە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند : \"لە پانێلەکەدا رەخنە لە میدیای کوردی گیرا و راگەیەندرا کە ئەدەبی منداڵان و شێعری کوردی منداڵان لە نێو میدیاکاندا جێگەی خاڵییە و کەمتر بایەخ بە شێعری کوردیی منداڵان دراوە\".

ئەو شاعیرە گوتیشی: \"پێشنیار کرا کە پێویستە بەجیددی کار بۆ ئەدەبی منداڵان بکرێت، چونکە ئەو شاعیرانەی کار بۆ ئەدەبی منداڵان دەکەن رێژەیان لە ژومارەی قامکەکانی دەست تێناپەڕێت\".

وێنـــه: ماڵپه‌ڕی به‌لووت

\"16481.jpg\"

\"16474.jpg\"

\"16473.jpg\"

\"16476.jpg\"

\"16477.jpg\"

\"16478.jpg\"

\"16479.jpg\"

\"16480.jpg\"

\"16483.jpg\"

\"16484.jpg\"