بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی هەورامان - ماچۆ لە هەرێمی کوردستان+وێنە

16:34 - 7 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداریی هونەرمەندانی هەر چوار بەشی کوردستان، پێنجەمین فستیڤاڵی \"هەورامان – ماچۆ\" لە شاری سلێمانی لەحاڵی بەڕێوەچوون دایە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ پێنجەمین فستیڤاڵی هەورامان – ماچۆ لە سەیرانگەی زەردەهاڵ لە نزیک شارۆچکەی بیارە لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و بەشی هونەرییەکەی لەو سەیرانگەیە و بە بەشداریی شاعیران و ئەدیبانی کورد بەڕێوەچوو.

لە پانێلی یەکەمی فستیڤاڵەکەدا رۆژی هەینی رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ لە سەیرانگەی زەردەهاڵ، وتاری لێژنەی باڵای فستیڤاڵ خوێندرایەوە و ژمارەیەک گۆرانیبێژی وەکو شەفیع کێمنەیی، زۆیا قەوامی، لیمۆ هەورامی، سیروان لهۆنی، یەعقووب سۆسەکانی رزگار تاریق و جەلال حوسێنی و چەند مۆسیقا ژەنێکی گروپی مۆسیقای هەورامان بەشداربوون.

لە بڕگەیەکی دیکەی بەشی هونەریی کاری فستیڤاڵەکەدا گروپی هەڵپەڕکێی مەڵبەندی رۆشنبیریی هەورامان، گروپی هەڵپەڕکێی یانە و سیاچەمانە و گروپی هەڵپەڕکێی کیژانی سەنتەری تابلۆ، کۆمەڵێک تابلۆی هەڵپەڕکییان پێشکەش کرد.

لە درێژەدا، شانۆی \"وەشەن هەورامان\" لە دەرهێنەریی موەفەق عارف لهۆنی نمایش کرا، کە تیایدا ئەیوب رۆستەم، ساکار وەردیان، شوان جەماڵ، نازم چالاک و سەریاس جەبار وەک نمایشکار رۆڵیان بینی.

هەروەها پیشانگەیەکی هونەری (شێوەکاری – فۆتۆ) لە بەرهەمی هونەرمەندانی هونەر ساحیب، حەسەن موراد، چێنەر نزار، دانا عەبدوڵڵا، ئیسماعیل حەسەن، هاوژین عەبدولواحید، ئەمجەد جەماڵ، ئیبراهیم زۆراب و هاوکات پیشانگەیەکی فۆلکلۆری بە سەرپەرستیی \"هەردەوێڵ کاکەیی\" کرایەوە.

هەروەها لە درێژەی کاری ئەو فستیڤاڵەدا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ بەشی شێعر و چیرۆک لە هوتێل پەرێش لە شاری سلێمانی بە پێشکەش کردنی بابەتێکی لێکۆڵینەوەیی لەلایەن شاعیری کورد عادڵ محەمەدپوورەوە لەژێر ناوی \" شێعری کوردی پاش نالی - پاش مەولەوی و خوێندنەوەیەکی بەراوردکاری\" دەستی پێکرد.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو فستیڤاڵەدا، حەمە کەریم هەورامی لە هەرێمی کوردستان، رەئووف مەحموودپوور لە کوردستانی ئێران و رەوشەن نازلی خەڵکی شاری درسیم لە کوردستانی تورکیا و جان ئیزیت خەلۆ لە شاری عەفرینی کوردستانی سووریا بابەتە لێکۆڵینەوەییەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

لە پانێلی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە، لهۆن قادر هەورامی بابەتێکی لەژێر ناوی \"کاتاگوری جوانی و خۆشەویستی لە هۆنراوەکانی بێسارانی‌\"دا پێشکەش کرد و شاعیرێکی دیکە بەناوی سەفەر کەریم هاوڕێ بابەتێکی لەژێر ناوی \"جوانکاری لە شێعری دیالکتیی گۆران\"دا خویندەوە.

بابەتێک لەژێر ناوی \"دەستەواژە دەگمەنەکان\" کاری لێکۆڵینەوەیی رەشید ئەمینی و هەروەها بابەتی لێکۆڵینەوەیی نێعمەت رەحمانی لە ژێر ناوی هەورامان و کێشەی شوناس لە درێژەی کاری رۆژی دووەمی فستیڤاڵەکەدا پێشکەش کران.

فستیڤاڵی هەورامان – ماچۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە هوتێل پەرێشی شاری سلێمانی لە حاڵی بەرێوەچوون دایەو بڕیارە لێکۆڵەرانی کوردی وەک \" یاسر خالیدی زادە، نێعمەت زەحمەتکێش بابەتی لێکۆڵینەوەیی پێشکەش بکەن.

هەروەها شاعیران و چیرۆکنووسانی وەک: حەسەن سەلیمی لە کوردەکانی ئوستانی گیلان لە باکووری ئێران، جهانگیر مەحموود وەیسی، ئەمین حاجی زەڵمی، هادی سپەنجی، نەرمین گیوەچی جەماڵ جەباری، بەکر هەجیجی، ئەحمەد شەوکەت باجەڵان، ئێحسان رەشیدی و موختار هیدایەتی شێعر و چیرۆک دەخوێننەوە.

هەواڵنێری کوردپا رایگەیاند، چەند کەسێک لە لێکۆڵەران لە بابەتە لێکۆڵینەوەیەکەیاندا باسیان لە مەسەلەی دووبەرەکی نانەوەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نێو کوردەکان بەتایبەت لە نێوان زاراوە کوردییەکاندا کرد، کە بە شێوەی پلان بۆ داڕێژراو کاری بۆ دەکرێت.

پێنجەمین فستیڤاڵی هەورامان – ماچۆ پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٧ی بانەمەڕ لە شاری سلێمانی کۆتایی پێ دێت و سەرکەوتوانی ئەو فستیڤاڵە فەرهەنگی و هونەرییە خەڵات دەکرێن.
\"19670.jpg\"

\"19671.jpg\"

\"19657.jpg\"

\"19658.jpg\"

\"19659.jpg\"

\"19660.jpg\"

\"19650.jpg\"

\"19649.jpg\"

\"19647.jpg\"

\"19651.jpg\"

\"19656.jpg\"

\"19652.jpg\"

\"19653.jpg\"

\"19655.jpg\"

\"19654.jpg\"

\"19661.jpg\"

\"19662.jpg\"

\"19663.jpg\"

\"19664.jpg\"

\"19665.jpg\"

\"19666.jpg\"