بەڕێوەچوونی شانۆی \"سەمایەک بۆ گەڕانەوەی بووکەکان\" لەشاری مەریوان

15:01 - 17 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: لەشاری مەریوان شانۆیەک لەژێر ناوی \"سەمایەک بۆ گەڕانەوەی بووکەکان\" بۆ ماوەی دە رۆژ بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو شانۆیە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی سەرماوەز لە فەرهەنگسەرای مەریوان دەستی پێکردووە و هەتا ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.

\"17271.jpg\"
فاتێح بادپەروا و تریفە کەریمیان
ناوەڕۆکی شانۆی سەمایەک بۆ گەڕانەوەی بووکەکان لەلایەن تریفە کەریمیان نووسراوە و هەروەها \"فاتێح بادپەروا\"‌ش دەرهێنەریی شانۆکەی وەئەستۆ گرتووە.

نێعەمت ئیزەدی، دونیا گوفتاری، ئەشکان عەبدیانی و نگین عێزەتی لەو شانۆیەدا رۆڵ دەبینن و سەرجەمیان ئەندامی گرووپی شانۆی بارانن.

چیرۆکی ئەو شانۆیە باس لە خۆسووتاندن و توندوتیژی بۆ سەر ژنان دەکات و لەکتێبی \"ملوانکەی شین\"‌ی مامۆستا شەریف وەرگیراوە.

ئەو شانۆیە هەموو شەوێک کاتژمێر ٨ لە فەرهەنگسەرای مەریوان نمایش دەکرێت.
\"17264.jpg\"

\"17265.jpg\"

\"17261.jpg\"

\"17263.jpg\"

\"17262.jpg\"