بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شێرکۆ بێکەس و خرانە رووی چەند کتێبێک + وێنـە

15:04 - 19 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداریی جەماوەرێکی بەرین و هەروەها ئەدیب و نووسەرانی کورد، لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی \"شێرکۆ بێکەس\" شاعیری ناوازەی کورد بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەرلە ئێـوارەی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی خەرمانان رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی \"شێرکۆ بێکەس\" لە ژێر ناوی \" چلەی شاعیری جوانی و ئازادی\" لە تەلاری \"هونەر\"ی شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.

رێوڕەسمەکە بە راوەستانی خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی سەرجەم شەهیدانی قەڵەم و بە تایبەت شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس دەستی پێکرد.

لە سەرەتادا ژیاننامەی شێرکۆ بێکەس لە کورتە فیلمێکدا پیشان درا و پاشان وتەی دەزگای سەردەم لەلایەن \"رەوف بێگەرد\" بەرپرسی ئەو دەزگایـەوە خوێندرایەوە.

دواتر تارا جاف و بێهجەت یحیاو چەند گۆرانییەکیان لە شێعرەکانی شێرکۆ بێکەس، پێشکەش بە بەشداران کرد، دواتر \"هاوڕێیانی کاک شێرکۆ بێکەس\" لە فیلمێکدا و لە ئامادە کردنی یەحیا بەرزەنجی پیشان درا.

لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا وتەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن \"دکتۆر کاوە مەحموود\" وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە خوێندرایەوە و دواتر مارشێک کە لەلایەن سەندیکای هونەرمەندانن کوردستان لقی سلێمانی کە بە سەرپەرستیی \"بەختیار حەمە ساڵح\" ئامادە کردبوو، پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.

لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا \"بەختیار عەلی\" رۆماننووسی ناسراوی کورد چەند وتەیەکی لەسەر کەسایەتیی مامۆستا شێرکۆ بێکەس و دیردەی مەر پێشکەش کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەدا فیلمێکی دیکیۆمێنتاری لە ئامادە کردنی \"خوسرەو حەمە کەریم\" بەناوی \"ئێستا کچێک نیشتمانمە\" پیشكەش کرا.

دواتر گۆرانیبێــژ \"پەیوەند جاف\" و هەروەها هونەرمەند \"میکائیل\" چەند گۆرانییەکیان پێشکەش کرد کە شێعری گۆرانییەکەی میکائیل، یەکێک لە شێعرەکانی شێرکۆ بێکەس بوو.

دواتر خوشکی شێرکۆ بێکەس چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر پەیامی بنەماڵەی شێرکۆ بێکەس لەلایەن \"هەڵۆ شێرکۆ بێکەس\" کوڕی ئەو شاعیرەوە پێشکەش کرا.

\"15228.jpg\"
هەروەها چەند کتێبێک کە بەبۆنەی چلەی ماتەمینی مامۆستا \"شێرکۆ بێکەس\"ـەوە ئامادە کرابوون، خرانە روو کە بریتی بوون لە:

\"کتێبی ئمپراتۆری شیعر ماڵاو\" لە ئامادەکردنی \"شەریف فەلاح\" شاعیـر و نووسەری خەڵکی شاری سنە لەلایەن \"دەزگای رۆشنبیریی \"جەماڵ عیرفان\"ـەوە چاپ و بڵاو کرایەوە کە لەسەر ئەرکی دکتۆر تەها رەسووڵ چاپ کراوە.

دواتر کتێبی \" بیبلیۆگرافیای شێرکۆ بێکەس لە پێرستی کتێبی کوردیدا\" کە لەلایەن \"بوار نوورەدین\"ـەوە ئامادە کرابوو و هەروەها دوایین کتێبی شێرکۆ بێکەس لەژێـر ناوی ژیاننامەی و بیرەوەری، بەناوی \"نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش\" خرانە روو.
چلەی ماتەمینی شێرکۆ بێکەس لە کەش و هەوایەکی خەماوی و لە رێوڕەسمێکی شکۆدار و بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرین لە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ئەدیب و هونەرمەندان بەڕێوە چوو.

وێنـــه: خه ندان
\"15218.jpg\"

\"15216.jpg\"

\"15214.jpg\"

\"15213.jpg\"

\"15220.jpg\"

\"15215.jpg\"

\"15219.jpg\"

\"15225.jpg\"

\"15221.jpg\"

\"15227.jpg\"

\"15224.jpg\"

\"15222.jpg\"

\"15223.jpg\"

\"15226.jpg\"