بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی نەورۆز لە شاری سنە+ وێنە

15:16 - 7 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری سنە رێوڕەسمی نەورۆزی ساڵێ نوێ‌یان لە پارکی جەنگەڵیی ئاویەری ئەو شارە بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ بە بەشداریی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شاری سنە لە پارکی جەنگەڵیی ئاویەر، لە چەندین بڕگەی جۆراوجۆردا رێوڕەسمێکی نەورۆزی بەڕێوەچوو.

بەڕێوەچوونی ئەو رێوڕەسمە لە حاڵێک دایە کە بڕیار بوو ئەنجومەنەکانی شاری سنە بە شێوەیەکی بەشکۆ رێوڕەسمی نەورۆز لە یەکێک لە پارکەکانی ئەو شارە بەڕێوە بەرن، بەڵام لەلایەن شۆرای تەئمینی ئەو شارە و ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەەوە بە بیانووی \" ایام عزاداری\" ئیزنی ئەو کارەیان پێ‌نەدان.

لە کۆتایی مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویداو سەرەڕای رەزامەندیی شۆرای شاری سنە و داخوازیی فەرمیی ئەنجومەنە ئەدەبی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو شارە لەمەڕ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز، ناوەندە ئەمنییەکان تەنیا بە مەرجی بەڕێوەبردنی ئەو رێوڕەسمە لە ساڵۆنی سەرداپۆشراودا، ئیزنی بەڕێوە بردنی رێوڕەسمی نەورۆزیان پێدرا.

ئەنجومەنە فەرهەنگییەکانی شاری سنە بە شێوەی فەرمی و لە دووتوێی نامەیەکدا و بە کۆکردنەوەی واژۆی تێکڕای ئەنجومەنەکانی ئەو شارە، داوای بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆزیان کردبوو.
\"19063.jpg\"

\"19062.jpg\"

\"19058.jpg\"

\"19060.jpg\"

\"19059.jpg\"

\"19061.jpg\"

\"19064.jpg\"