بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ساڵیادی كۆچی دوایی موقبیل هونەر پەژوو لە شاری بۆكان + وینــە
14:35 - 25 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی كوردپا: ژومارەیەک لە ئەدیبان، لاوان و وەرزەشڤانانی شاری بۆکان رێوڕەسمێكیان بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی كۆچی دوایی شاخەوانی كورد موقبیل هونەر پەژوە لەسەر گڵكۆی ئەو وەرزشكارە كوردە، بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو رێوڕەسمە رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر لەبناری چیای بەردە زەرد بەڕێوە چووە کە تیایدا بنەماڵەی هونەر پەژوو، گرووپی شاخەوانی زاگرۆسی نەغەدە، هەیئەتی شاخەوانی پیرانشار، گرووپی شاخەوانی سووركێوی بانە، گرووپی شاخەوانی شارستانی سەقز و ژومارەیەكی بەرچاو لە ئەدیبان و وەرزشكارانی كورد بەشدار بوون.
بەوتەی چەند كەسێكی بەشدار لەو رێوڕەسمەدا، هێزە ئەمنییەكان بە جلوبەرگی شەخسیێیەوە لەوێدا حوزوریان هەبوو و رێوڕەسمەكەیان خستبووە ژێر چاوەدێرێیەوە.
موقبیل هونەر پەژوو ساڵی ١٣٦٢ لەشاری بۆكان لەدایك بووە و لەساڵی ٧٤وە دەستی بە شاخەوانی كردووە و لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا توانیویەتی بەرزایی هەشت هەزار و ٤١٦ میتری چیای \"لوتسە\" ببڕێ.
ئەو شاخەوانە كوردە كە خۆی بەقوتابیی محەممەد هەوراز شاخەوانی كۆچكردووی كورد دەزانی، ساڵی ١٣٨٢ بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی ٦٠٠ میتری چیای \"گاشربروم\" لەپاكستان، گیانی لەدەست دا.
موقبیل هونەر پەژوو خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٦ لەکاڵێكدا كە لە چیای بەردەزەردی بۆكان سەرقاڵی تەمرین كردن بوو، لە بەرزایی ٨ میتریەوە كەوتبووە خوار و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
وێنــــــــــــە: تۆفیق حاجی
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو رێوڕەسمە رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر لەبناری چیای بەردە زەرد بەڕێوە چووە کە تیایدا بنەماڵەی هونەر پەژوو، گرووپی شاخەوانی زاگرۆسی نەغەدە، هەیئەتی شاخەوانی پیرانشار، گرووپی شاخەوانی سووركێوی بانە، گرووپی شاخەوانی شارستانی سەقز و ژومارەیەكی بەرچاو لە ئەدیبان و وەرزشكارانی كورد بەشدار بوون.
بەوتەی چەند كەسێكی بەشدار لەو رێوڕەسمەدا، هێزە ئەمنییەكان بە جلوبەرگی شەخسیێیەوە لەوێدا حوزوریان هەبوو و رێوڕەسمەكەیان خستبووە ژێر چاوەدێرێیەوە.
بەوتەی چەند كەسێكی بەشدار لەو رێوڕەسمەدا، هێزە ئەمنییەكان بە جلوبەرگی شەخسیێیەوە لەوێدا حوزوریان هەبوو و رێوڕەسمەكەیان خستبووە ژێر چاوەدێرێیەوە
لەو رێوەرسمەدا پەیامی بنەماڵەی ئەو شاخەوانە كۆچكردووە و چەندین پارچە شێعر خوێندراوەتەوە.موقبیل هونەر پەژوو ساڵی ١٣٦٢ لەشاری بۆكان لەدایك بووە و لەساڵی ٧٤وە دەستی بە شاخەوانی كردووە و لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا توانیویەتی بەرزایی هەشت هەزار و ٤١٦ میتری چیای \"لوتسە\" ببڕێ.