بەڕێوەچوونی دوو کۆنسێرتی مۆسیقای کوردی لە سنە و کرماشان+وێنــه
14:44 - 27 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: لە شارەکانی سنە و کرماشان و بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد، دوو کۆنسێرتی مۆسیقای کوردی بەڕێوە چوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانی شاری سنە و هەروەها ئامادەبوونی جەلال مەلەکشا شاعیری ناسراوی کورد، کۆنسێرتێکی مۆسیقایی بۆ هونەرمەندی کورد عادڵ هەورامی لە پارکی کوودەک لە بناری کێوی ئاویەر بەڕێوەچوو.
ئەو کۆنسێرتە مۆسیقاییە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری سنە و بە هاوکاریی گروپی مۆسیقای ئەوین لە ئوستانی کوردستان لە حاڵی بەڕێوەچووندا بووە، کە تیایدا سیروان گراوەندی، حامید پیرا (زوڕنا و نەرمە نایە)، شارام نادری و هیوا رەحمانی (ڤیۆڵۆن)، پەیام قەرەنی، ئەفشین خەرامان پوور وەکوو ژەنیار بەشدار بوون.
دەگوترێت، لە بڕگەیەک لە کۆنسێرتەکەدا شاعیری ناسراوی کورد جەلال مەلەکشا ئامادە بووەو لەگەڵ پێشوازیی گەرم و بەخێرهاتنی خەڵک بەرەوڕوو بۆتەوە.
بڕیار بوو ئەو کۆنسێرتە لە ساڵۆنی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەرێوە بچێت، بەڵام بەهۆی پێشوازیی لەرادە بەدەری هاووڵاتییانەوە شوێنی بەرێوەچوونی کۆنسێرتەکە بۆ داوێنی کێوی ئاویەر گوازرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە، گرووپی مۆسیقای ئەردەشیر کامکار بە گۆرانیبێژیی وەحید تاج و حیشمەت رەجەبزادە، کۆنسێرتێکی مۆسیقاییان لە شاری کرماشان بەڕێوە برد.
ئەردەشیر کامکار، سیاوەش کامکار، نەیـریـز کامکار، قاسم رەحیمزادە، ساعید کاکاوەند، نیگار خارکەن، تەڕگوڵ خەلیفی، سیروان مەنهووبی، کامبیز گەنەیی و کامران ئەحمەدی ژەنیارانی گروپی مۆسیقای کامکار بوون.
ئەو کۆنسێرتە، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕ لە دوو بەشی سوننەتی و خۆجێیی(محلی)دا بەڕێوەچووە، کە ئەم کۆنسێرتە دەستپێکی بەرنامەکانی گروپی ئەردەشیری کامکار بووە.
وەحید تاج رایگەیاندووە، بڕیارە لە داهاتوودا کۆنسێرتێکیش لە شاری مەهاباد و چەندین شاری دیکەی کوردستان کۆنسێرت بەڕێوە ببەین.