بەڕێوەچوونی حەوتەمین دیداری رەخنەیی شێعری کوردی لە شاری سەقز
21:48 - 1 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: حەتەمین دیداری رەخنەیی شێعری کوردی کە بۆ لێکدانەوە و تاوتوێ کردنی بەرهەمە شێعرییەکانی ئهحمهدی یاسینی \"پشکۆ\" تهرخان کرابوو، لە بنکەی ئەنجومەنی ئەدەبیی \"مەولەوی کورد\"ی شاری سەقز بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣١ی بانەمەڕ بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک شاعیری کورد خەڵکی شاری سەقز و شارەکانی دیکەی کوردستان، دیدارێکی رەخنەیی بۆ شێعرەکانی کتێبی \"خۆناوکەی بەهەشت\" بەرهەمی شێعریی ئەحمەد یاسینی شاعیری خەڵکی شاری سەقز بەرێوە چوو.
لەو کٶرەدا کۆـەڵێک شاعیری وەک: \"ئەمین گەردیگلانی خەڵکی شاری بۆکان، \"شوعەیب\" خەڵکی شاری مەریوان، \"عەتا ساڵح پوور\" و \"مریەمی یەتیمی\" خەڵکی شاری سەقز بە ناردنی بابەتی رەخنەیی بەشدارییان لەو کۆڕە ئەدەبییەدا کرد.
ئەنجومونی فەرهەنگی ئەدەبیی شاری سەقز هەموو مانگێک کۆڕێکی رەخنەیی - ئەدەبی بۆ شاعیرانی خەڵکی ئەو شارە بەرێوە دەبات.
ئەو ئەنجومەنە پێشتریش چەندین دیداری هاوشێوەی بۆ تاوتوێ کردنی بەرهەمە شێعرییەکانی عەتا ساڵحپوور، شۆعلە بەیگزادە، هەژان بابامیری و ئیبراهیم ئیسماعیلپوور (شەماڵ)\" بەرێوە بردووە.