بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای كرماشان: ٣٦٠ قوتابخانەی كانێكسی لە پارێزگای كرماشاندان
14:58 - 5 رەشەمه 2715
هەواڵدەریی كوردپا: بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای كرماشان دەڵێ هەنووكە ٣٦٠قوتابخانەی كانێكسی لەو پارێزگایەدان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، سولەیمان موحیبی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كەمبوونی ژمارەی قوتابیانی ئەو ناوچانەی بە هۆكاری بوونی قوتابخانە كانێكسییەكان لە قەڵەم دا و وتی: \"كاتێك كە ژمارەی قوتابییەكان كەم بێت، دروستكردنی قوتابخانە لە ڕووی ئابوورییەوە گونجاو نیە، هەربۆیە لەو ناوچانەدا كە قوتابیی كەمتر هەیە، لە كانێكسی ستاندارد و تەیار بە سیستمی گەرمكەرەوە و ساردكەرەوەی ستاندارد كەڵك وەردەگرین\".
موحیبی هەبوونی خەڵكە كۆچەرییەكان بە هۆكارێكی دیكەی زۆربوونی قوتابخانە كانێكسییەكان دەزانێ و دەڵێ: \"ئەم كانێكسانە تەگەریان هەیە و بەپێی پێویست بە ئاسانی دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەكانی دیكە\".
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای كرماشان هەروەها وێڕای باسكردن لەوەی كە ٣٠%ی قوتابخانەكانی پارێزگای كرماشان پەرتووكاون، وتی: \"ئەم قوتابخانانە پێویستیان بە ڕووخاندن و نۆژەنكردنەوەیە\".
لێدوانەكانی ئەو بەرپرسە حكوومەتییە سەبارەت بە نەگونجاوبوونی دروستكردنی قوتابخانە لە كرماشاندا لە ڕووی ئابوورییەوە لە حاڵێكدایە كە حكوومەتی ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بەشە بوودجەیەكی زۆری بۆ بیناكردنی قوتابخانە لە عێراق، لوبنان، توركیە، تاجیكستان و وڵاتانی دیكەی ناوچە تەرخان كردووە.
پێشتر بەشی ئینگلیزیی هەواڵدەریی حكوومەتیی ئیرنا بە گێڕانەوە لە خۆشنویس، نێردراوی تایبەتی ئەحمەدی نژاد و سەرۆكی ستادی ئێرانیی ئاوەدانكردنەوەی لوبنان ڕایگەیاندبوو كە ئێران بەڵێنیی بیناكردنی ٢٠٠ قوتابخانەی لە باشووری لوبنان و ناوچەی بیقاع داوە و ١٩٤ قوتابخانە تا ئێستا ئامادە كراون.
ئەوە سەرەڕای بوودجەیەكی یەكجار زۆرە كە لە بەشە جیاجیاكانی دیكەدا و بە حیسابی خەڵكی ئێران، لە لایەن حكوومەتی ئێرانەوە لە دەرەوەی وڵات خەرج دەكرێت.