بەڕیوەچوونی دووەمین فستیڤاڵی کورتە چیرۆکی هەورامی لە مەریوان+وێنە
19:37 - 21 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: دووەمین فستیڤالی کورتە چیرۆکی هەورامی، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی کورد، لە زانکۆی پەیامنووری شاری مەریوان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ی رەشەمە، فستیڤاڵی کورتە چیرۆکی هەورامی بە دەستنیشان کردنی ٣ کەسی سەرکەوتووی فستیڤاڵەکە، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
رێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی رابردوو، یەکەمین فستیڤاڵی کورتە چیرۆکی هەورامی بە بەشداریی رۆشنبیرانی کوردی شارەکانی \" پاوە، مەریوان و سنە\" لە شاری نۆدشە بەڕێوەچوو.
کوورش ئەمینی یەکێک لە ئەندمانی لێژنەی داوەرانی ئەو فستیڤاڵە لە لێدوانێکدا بۆ کوردپا، هۆکاری بەرێوبەردنی ئەو فستیڤاڵەی لە شاری مەریوان بۆ بەرین کردنەوەی بیاڤی چیرۆکنووسی لە کوردستاندا گەڕاندەوە.
بە گوتەی بەڕێوبەرانی ئەو فستیڤاڵە رایانگەیاندووە ٤٨ کورتە چیرۆک بە زاراوەی هەورامی گەیشتۆتە دەستی بەرێوەبەرایەتیی فستیڤاڵەکە و پاش هەڵسەنگاندن ١٢ بەرهەم بۆ خویندنەوە لە فستیڤاڵەکەدا هەڵبژێردراون.
کامیل سەفەریان، کوورش ئەمینی و بەدری شەریفیان لیژنەی داوەریی ئەو فستیڤاڵەیان لە ئەستۆ بوو، کە پاش تاوتوێ کردنی بەرهەمەکان، سێ کورتە چیرۆک لەژێر ناوەکانی \"ئەودیوی ئاوێنەکە\"، \"خەیاڵ پڵاو\" و \"ئینشا\" بەریز یەک هەتا سێیەمی فستیڤاڵەکە دەستنیشان کران.
لەو فستیڤاڵەدا شاعیرانی کورد لە شارەکانی نۆدشە، پاوە، روانسەر، کامیاران، سنە، ئیلام و مەریوان بەشدار بوون کە خانمی گیوەچی ژنە شاعیری کورد وەکوو کەسی یەکەمی ئەو فستیڤاڵە بە چیرۆکی ئەودیوی ئاوێنەکەوە، دیاری کرا.
دووەمین فستیڤاڵی کورتە چیرۆکی هەورامی، رۆژی چوارشەممە لە زانکۆی پەیامنووری مەریوان بەڕێوەچوو، هەروەها بڕیارە ساڵی داهاتوو سێیەمین فستیڤاڵی کورتە چیرۆکی هەورامی بە هاوکاریی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری نۆدشە، لەو شارەدا بەڕێوە بچێت.
وێنە: زرێوار خەبەر