بەهۆی دەستێوەردانی ئیدارەی ئیرشاد، فێستیڤاڵی ژیار لە سنە وەدوا خرا

15:27 - 26 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی ئوستانیی فیلم و وێنە لە شاری سنە بۆ مانگی رەزبەر وەدوا خرا.

ماڵپەڕی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران \"نووسینگەی سنە\" بڵاوی كردەوە، هەشتەمین خولی ئوستانیی فیلم و وێنەی ژیار بڕیار بوو رۆژانی 18 هەتا 20ی خەرمانان لە بەشەكانی: پێشبڕكێ‌، ئازاد، تایبەت و لاوەكی بەڕێوە بچێت.
\"7002.jpg\"
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، ئەو فێستیڤاڵە بەهۆی دەستێوەردانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد بۆ مانگی رەزبەر وەدوا خراوە و بڕیارە فێستیڤاڵی ژیار رێكەوتی 18 هەتا 20‌ی رەزبەر بەڕێوە بچێت.

لەو فێستیڤاڵەدا بەرهەمی سینەماكار، وێنەگر و سیناریۆنووسانی پارێزگای كوردستان، وەك بەهرەمەند، لاوان، خوێندكاران و ئۆگران و كەسانی بە ئەزموون دەخرێنە روو و تاوتوێ‌ دەكرێن.