بەهار حوسێنی پلەی یەکەمی فستیڤاڵی "کەڤاڵ"ی بەدەست هێنا

15:06 - 13 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بەهار حوسێنی ژنە شاعیری کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە فستیڤاڵی ئەدەبیی کەڤاڵ بۆ شێعر و چیرۆک، لە بەشی شێعر خوێندنەوەدا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

بەهار حوسێنی ژنە شاعیری خەڵکی شاری سەقز لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، کەلە نێوان ١٥ کەس لە شاعیرانی بەشدار لەو فستیڤاڵەدا توانیم بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ \"ژاوێن شاڵی\" ژنە شاعیری خەڵکی سلێمانی خەڵاتی یەکەم بەدەست بێنم.

\"13703.jpg\"
کەماڵ ئەمینی، شاعیری کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان
ئەو ژنە شاعیرە راشیگەیاند؛ شێعری ئەو ١٥ شاعیرە لە نێوان ١١٨ شێعری بەشداردا هەڵبژێردرابوون کە لە ئێوارێی رۆژی یەکەم و بەیانیی رۆژی دووەمی فستڤاڵ شێعر بخوێننەوە.

حوسێنی راشیگەیاند، من بە دوو شێعری \"لەبەرم بکە\" و \"لەخۆتم بکە\" بەشداریم لەو فستیڤالەدا کردبوو.

لەلایەکی دیکەوەو لە بەشی شێعر خوێندنەوەدا \"کەماڵ ئەمینی\" شاعیری کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان توانی پلەی دووەمی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

\"13702.jpg\"
ئەمجەد غولامی\" چیرۆکنووس\"ی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان
هەروەها \"ئەمجەد غولامی\" چیرۆکنووس\"ی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەشی چیرۆکنووسیدا پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

دەزگاى کەڤاڵ ئەم فستیڤاڵەی لەهۆڵى کتیبخانەى زەیتوون لەشارى هەولێر و لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا بەڕێوە برد.

بەهار حوسێنی کچی شاعیری کورد ژیلا حوسێنی، ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لەشاری سەقز لەدایک بووە و ماوەی چەندین ساڵە نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بووە و لەو ماوەیەدا لە چەندین سمیناری ئەدەبی و کۆڕی شێعریدا بەشداری کردووە.
\"13698.jpg\"
Penasey Webe Lere Binuse