بەنداوی پاتاقی سەرپێل زەهاو لەبیر كراوە
19:56 - 16 رێبەندان 2711
كوردپا: شەهسەروای بەستامی، لێپرسراوی حەفتەنامەی \"نواوی وقت\" لە كرماشان رایگەیاندووە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا سەرەڕای ئەوەی كە 2 میلیارد و350 میلیۆن تمەن لە بوودجەی شاری سەرپێل زەهاو بۆ بەنداوی \"پاتاق\" تەرخان كراوە، بەڵام خەریكە فەرامۆش دەكرێت و كارێكی ئەوتۆی بۆ نەكراوە.
ماڵپەڕی كرماشان پۆست لەزاری بەستامی لێپرساوی حەفتەنامی نوای وقت و یەكێك لە رۆژنامەنووسانی چالاكی سەرپێڵ زەهاوەوە بڵاوی كردۆتەوە، سازركدنی بەنداوی پاتاقی سەرپێڵ لە ریزی ساز كردنی پڕۆژەی بەنداوەكانی \" بێستوون و حەڵوان\"دا بووە، بەڵام بەهۆی كەمتەرخەمی و بەدوادانەچوونی بەرپرسان و بەتایبەت نوێنەری شاری سەرپێل لە مەجلیس فەرامۆش كراوە و دیار نیە ئەو بوودجە تەرخان كراوە لە كوێ خەرج كراوە.
لە حاڵێكدا بڕی 2 میلیارد و 350 میلیۆن تمەن بوودجەی بۆ تەرخان كراوە، بەڵام ئیداری كاروباری ئاو و بەڵێندەرەكان بۆ كامڵ كردنی پڕۆژەكە دیسان داوای500 میلیۆن تمەن بوودجەی دیكەیان كردووە، كە لەگەڵ دژایەتیی هێندێ لە بەپرسان بەرەوڕوو بۆتەوە.
هۆكاری نەبوونی شەفافیەت لە خەرجی ئەو بوودجەیە و زۆریی ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ بەنداوی پاتاق تەرخان كراوە بۆتە پرسیارێك بۆ خەڵكی ناوچەكە لە حاڵێكدا هیچ بەرەنجام و بەرەو پێش چوونێكی بە خۆیەوە نەبینیوە.
بەستامی ئاماژەی بەوەش داوە لە حاڵێكدا 11 گوند لە دەشتی زەهاوی شاری سەرپێڵ زەهاو هەڵكەوتوون كە هێندێكیان لە بوونی ئاوی خواردنەوە، بەرق، رێگا و بان و بنكەی تەندروستی بێبشەن و بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنەوە و كشتوكاڵی هیوایان بە ساز كردنی بەنداوی پاتاق هەیە، بەڵام ئەویش بە هۆیەكی ناڕوون خەریكە لەبیر دەكرێت.
شاری سەپێڵ زەهاو یەكێكە لە شارەكانی پارێزگای كرماشان كەلە رۆژئاوای ئێران و لە داوێنی زنجیری چیاكانی زاگرۆس هەڵكەوتووە و مێژووەككەی بۆ زیاتر لە 2800 ساڵ بەرلە زایین دەگەڕێتەوە و یەكێك لە شارە كەونارایی و مێژووییەكان و خاوەنی دەشتی زەهاوە كە یەكێك لە پیت و بەرەكەت ترین دەشتەكانی پارێزگای كرماشانە.
بەڵام لەناو چالاكانی كۆمەڵایەتی و رۆژنامەنووسانی پارێزگادا بە شاری \"بێبەشییەكان\" ناسراوە و لە بەڕێوەبەریدا تووشی گەلێك ئاستەنگ بۆتەوە و لەمەڕ كەموكۆِرییەكان لە نامەیبەكدا كە بەم دوایانە لەلایەن مەنووچێهر كەمەری ئەندامی شۆرای شاری سەرپێلەوە بۆ شۆرای شارەوە نووسراوە ئاماژە بە زۆرێك لە بێبەشی و نەبوونی ئیمكانانی ئەو شارە كردووە وەك:
نەبوونی دەرەتانی كار و بازاڕچەی سەرسنوور، رێگاوبان، پڕۆژەی گاز، نەبوونی كارگە و ناوەندە پیشەیی و كشتوكاڵییەكان، نەبوونی وێستگەی رادیۆیی و هەواڵدەری، پڕۆژەی تووریزم و گەشتیاری، نەبوونی ناوەند و بنكەی فەرهەنگی و سینەما، زانكۆی ئازاد و هەورەها نەبوونی نەخۆشخانە و ئیمكاناتی پێویستی تەندروستی.