بەفر و بۆران، ٧ هاووڵاتی لەناوچەكانی هەورامانات و سەردەشت كردە قوربانی
16:46 - 11 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: بەهۆی بارینی بەفر و درووست بوونی باو و بۆران دوو هاووڵاتیی كورد لەناوچەكانی هەورامانات و سەردەشت گیانیان لەدەست دا و ٥ هاووڵاتیی دیكەش بەتوندی بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی ١٠ی خاكەلێوە لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە جادەی مەریوان ـ نۆدشە ـ پاوە، كە بۆ هۆی بارینی بەفرەوە روویان داوە، هاووڵاتییەكی كورد گیانی لەدەست دا.
\" فاتمە غیاسی \" شوناسی یەكێك لەگیان لەدەست داوەكانە كە لەئەنجامی هەڵدێڕانی ماشێنێكی جۆری پژۆ بۆ ناو دۆڵێك تووشی ئەو رووداوە بووە.
بەوتەی هەواڵنێری كوردپا، هەر لەئەنجامی هەڵدێڕانی ئەو ماشێنە سێهاووڵاتییی دیكەش بریندار بوون كە شوناسی یەكێكیان یوونس غەیاسی راگەیەندراوە.
سەرجەم قوربانیان خەڵكی شاری نودشە لەئوستانی كرماشان بوون.
هەروەها و لە هەمان رۆژدا لەنزیك بەخشی هەورامانی تەخت و لە ملە (گردنە)ی \"تەتە\" ماشێنێكی جۆری پەیكان هەڵدێراوەتەوە ناو دۆڵێك و لەئەنجامدا هاووڵاتییەك گیانی لەدەست داوە یەكێكی دیكەش بریندار بووە.
یەكێك لەدانیشتوانی ئاوایی \" كەماڵە\" لەبەخشی هەوراماناتی تەخت بە هەواڵنێری كوردپای گوتووە، ملەی تەتە لەكاتی بارینی بەفردا، هاتووچۆ کردنی تێیدا ئەستەم دەبێت و مەئموورانی ئیدارەی رێگەوبان ببەێ ئەوەی هاتووچۆی ماشێنی تێدا رابگرن، دەست بەخاوێن كردنەوەی ناستانداردی دەكەن.
ملەی تەتە، ٢٦٥٠ میتر ل ەئاستی دەریا بەرزترە و بەیەكێك لە شوێنە هەڵدێر و ئەستەمەکان لە سەراسەری كوردستان و ئێران دێتە ئەژمار.
لەلایەكی دیكەوە رێكەوتی ١٠ی خاكەلێوە باو بۆرانێكی زۆر توند ناوچەی موكریان بەتایبەت شاری سەردەشت و مەهاباد و تیكابی گرتەوە و خەساری گیانی و ماڵیشی بەدواوە بوو.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لەشاری \"سەردەشت\"ـەوە رایگەیاند، بەهۆی با و بۆرانەوە هاووڵاتییەكی كورد بەناوی \"محەممەد مەرجان\" تەمەن ٥٨ ساڵ و خەڵكی ئاوایی \" ئەسپەمێزە\" لەئەنجام شكانی دار و بەركەوتنی دارەكە بەناوبراو، گیانی لەدەست داوە.
هەر لەو پێوەندییەدا برقی نزیك بە ٤٠ ئاوایی مەهاباد لەئەنجامی درووست بوونی تۆفانەوە پچڕابوو.
ملەی تەتە: