بەشداری ئەندامانی ئەنجوومەنی شیمیایی سەردەشت لە كۆ بوونەوەی( opcw) لە هولەند
14:00 - 7 سەرماوەز 2711
كوردپا: سێكەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بریندارانی شیمیایی شاری سەردەشت بە نوێنەرایەتیی قوربانیانی چەكی شیمیایی بەشداری لە شازدەیەمین كۆبوونەوەی ساڵانەی پێشگری لە چەكی شیمیایی لە وڵاتی هولەنددا دەكەن.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری سەردەشت، دوکتور ئەسعەد ئەردەڵان، رەحیم كەریمی و ساڵح عەزیز پووری ئەقدەم ئەندامانی ئەنجوومەنی شیمیایی سەردەشت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشداری لە كۆبوونەوەی رێكخراوی opcw\"\"دا دەكەن.
رێكخراوی پێشگری لە چەكی شیمیایی بنكەكەی لە لاهەی هولەندە و لە ساڵی 1997 و بە ئەندامەتیی 175 وڵات دامەزراوە و ئێستا 188 ئەندامی هەیە.
ئەو رێكخراوەیە ئەركیی دۆزینەوە چەكە قەدەغە كراوەكان و دواتریش لەناو بردنیانی لە ئەستۆیە.