\"بەشداری نەکردن لە وانەی قورئان\" گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ مەترسیدارترین بەندی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بەدواوە بوو

14:43 - 26 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی کورد خەڵکی شاری سەقز لە زیندانیی ڕەجایی شاری کەرەج بە هۆی \"بەشداریی نەکردن لە وانەی قورئان\" بۆ بەندی ٦ی ساڵۆنی ١٦ی ئەو زیندانییە ڕاگوێزراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زیندانییەکی کورد بە تۆمەتی \"قیساس بە ناوی \"سامرەند حوسێنی\" خەڵکی شاری سەقز لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ بەندی ٦ی ساڵۆنی ١٦، کە مەترسیدارتری بەندی ئەو زیندانە بە ئەژمار دێت، گوێزراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە لە زیندانیی ڕەجایی شاری کەرەج بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو زیندانییە کوردە لە بەندی ٢ی ڕەجایی شاری کەرەج دابووە و ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، بە هۆی بەشداری نەکردن لە وانەی قورئان بۆ بەندی ٦ی ساڵۆنی ١٦ ڕاگوێزراوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئەو زیندانییە کوردە لە بەندی ٦ لە لایەن \"لاوت و لووتەکانی\" ناو زیندانەوە هێرش کراوەتە سەری و هەنووکە لە بێهداری زیندانیی ڕەجایی شاری کەرەج لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دایە.

سامرەند حوسێنی ساڵی ٩٤ بە تۆمەتی \"کوشتنی بە ئەنقەست\"ی کەسێکی دیکە خەڵکی شاری کەرەج لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە ئێعدام مەحکووم کراوە.