بەشداریی نوێنەرانی ٦ حیزبی رۆژهەڵات لە سمینارێکی هاوبەشدا + وێنـــە
17:23 - 19 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سمیناری \"کوردستانی رۆژهەڵات بەرەو داهاتوو\"دا بەشدارییان کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی جۆزەردان هەژدە یەکییەتی و رێکخراوی مەدەنی کوردستانی ئێران بە بەشدارییی ٦ حیزبی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سمینارێکی هاوبەشدا \"بارودۆخی هەنووکەیی ئەو حیزبانە و داهاتووی سیاسی ئێران و کوردستان\"یان تاوتوێ کرد.
چالاکانی مەدەنی و رێکخەرانی سمیناری \"رۆژهەڵات بەرەو داهاتوو\" ئامانجیان لە بەڕێوەبردنی ئەو سمینارە، \"لێکنزیبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان و دیاریکردنی سیاسەتێکی تۆکمە و گەیشتن بە چوارچێوەیەکی هاوبەش بۆ یەکگوتاریی نەتەوەیی – دێمۆکراتیکی کوردستانی ئێران\"، راگەیاندووە.
لەو سمینارە یەک رۆژەیەدا هەر یەک لە دوکتور \"سەعید شەمس\" مامۆستای زانکۆ لە شاری سۆران و \"بێهزاد خۆشحاڵی\" نووسەر و لێکۆڵەری کورد بەشێوەی تیۆری و زانستی باسییان لەهاتووی ئێران و کوردستان کرد و دواتریش نوێنەرانی ٦ حیزبی بەشدار روانگە و بۆچوونی حیزبەکانی خۆیان لەمەڕ بابەتی داهاتووی ئێران وکوردستان خستەڕوو.
ئەو سمینارە کە بە مەبەستی لێکنزیکبوونەوە و یەکگوتاریی نەتەوەیی نێوان حیزبەکانی رۆژهەڵات و بە ئامادەبوونی میدیای ئەو ٦حیزبە و چەندین کاناڵی تەلەفزیۆنیی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، نەبوونی یەکگوتاری و بەرەیەکی هاوبەش لەلایەن چالاکانی سیاسی و مەدەنیی بەشداری ئەو سیمنارە بەرەوڕووی رەخنە بوویەوە.
خەرمانانی سالی ١٣٩٠ حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵە رێکەوتننامەیەکی هابەشیان واژۆ کرد کە دواتر دژکردەوەی ئەرێنی و نەرێنی لە ئاستی کوردستان و ئێراندا بەدواوە بوو.