بەشداریی بەرهەمی سینەماکارانی سەقزی لەفێستیڤاڵە جیهانییەکان و رێگری لەنمایشکردنی فیلمێکی کوردی لەسایینقەڵا
16:16 - 26 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: فیلمی \"کازیوەی شیرین\" بەرهەمی هونەرمەندانی شاری سەقز بەشداری لەرکابەرییەکانی فێستیڤاڵی بارسلۆنا لە وڵاتی ئیسپانیادا دەکات و هەروەها فیلمی عەزیز و کوبرا لە سایین قەڵا ئیزنی نمایش کردنی پێ نەدرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"کازیوەی شیرین\" لەدەرهێنانی هاوبەشی محەممەد فەرەجزادە و جەمیل مەعرەفەتیان لە بەشی فیلمە مافی مرۆڤییەکانی وڵاتی ئیسپانیا نمایش دەکرێت.
ئەو فیلمە باس لە گرفتەکانی نیوەی کۆمەڵ واتە ژنان دەکات و چیرۆکی ژیانی ژنێک دەخاتەڕوو، کەلە مێردەکەی جیابووەتەوە و بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی خۆی راوی ماسی دەکات و دەبێلەداهاتی ئەو کارەی تێچووی ژیانی دایک و باوکیشی بدات.
ئەو فیلمە لە نمایشکردنی تایبەت لەئێران بێبەریی کراوە و دەگوترێت ئەو رێگرییە بەبیانووی \"رەچاو نەکردنی حیجابی ئیسلامی\" لە چەند سکانسێکی \"ئەو فیلمەدا بووە.
کازیوەی شیرین بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئوکتوبر و سەرەتاکانی نوامبری ٢٠١٤ی زایینی لە بارسلۆنا و دواتریش نیۆیۆرک و پاریس نمایش بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە فەرمانداریی شارستانی سایین قەڵا (شاهیندژ) رێگری لەنمایش کردنی فیلمی کوردیی \" عەزیز و کوبڕا\" کردووە.
فیلمی عەزیز و کوبرا لەدەرهێنەری سینەماکاری کورد مەحموود میرزایی بڕیار بوو لەموجتەمەعی فەرهەنگی شارستانی سایین قەڵا نمایش بکرێت.
ئەو فیلمە دیکۆمێنتارییە بەسەرهاتی تراژیدیی دوو ئەڤینداری کوردە بەناوەکانی عەزیز و کوبرا، کە ئاوایی \"گیوی ئاغاج\"ی ناوچەی هەوشار رووی داوەو مێژووی ئەو چیرۆکە تراژیکە بۆ زیاتر لە چل ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
لەو فیلمە ٩٠ خولەکییەدا عەزیز و کوبرا ئەڤینداری یەکترن، بەڵام باوکی کوبڕا رێگرە لەپێکگەیشتنیان و کوبڕا بەناچاری ناوچە و زێدی خۆی بەجێدێڵێو هەڵدێت.
دەگوترێت دەرهێنەری فیلمی \"عەزیز و کوبڕا\" بڕیاری داوە ئەو فیلمە لەشاری بۆکان نمایش بکات.
چیرۆكە شیعری دڵداریی \"عەزیز و كوبرا\" كە بەرهەمێكی بەنرخی ئەدەبی میللیی ناوچەی هەوشارە، لەلایەن دو ونووسەری کوردەوە بەناوەکانی \"شەریف فەلاح و حەسەن سەلیمی\"یەوە كۆ كرایەوە و \"ئەنستییتۆی كەلەپووری كورد\" لە سلێمانی چاپ و بڵاوی كردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"کازیوەی شیرین\" لەدەرهێنانی هاوبەشی محەممەد فەرەجزادە و جەمیل مەعرەفەتیان لە بەشی فیلمە مافی مرۆڤییەکانی وڵاتی ئیسپانیا نمایش دەکرێت.
ئەو فیلمە باس لە گرفتەکانی نیوەی کۆمەڵ واتە ژنان دەکات و چیرۆکی ژیانی ژنێک دەخاتەڕوو، کەلە مێردەکەی جیابووەتەوە و بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی خۆی راوی ماسی دەکات و دەبێلەداهاتی ئەو کارەی تێچووی ژیانی دایک و باوکیشی بدات.
جەمیل مەعروفیان (ئاماده کار)، ئهحمهد عوسمانی، محەممەد فەرەج زادە
فیلمی \"کازیوەی شیرین\" لە گوندی \"کولتەپەی جەهانگیرخان\"ی سەر بە ناوچەی فەیزوڵڵا بەگی سەقز وێنەی گیراوە و توانیویەتی لە مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی هەولێر خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بەدەست بێنێ.ئەو فیلمە لە نمایشکردنی تایبەت لەئێران بێبەریی کراوە و دەگوترێت ئەو رێگرییە بەبیانووی \"رەچاو نەکردنی حیجابی ئیسلامی\" لە چەند سکانسێکی \"ئەو فیلمەدا بووە.
فستیڤاڵی فیلمی مافی مرۆڤی بارسلۆنا