"بەرەی یەكگرتووی فەرهەنگییانی ئێران" ناڕەزایەتیی خۆیان بە رووداوی گوندی شیناوێ‌ دەربڕی

13:47 - 20 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: بەرەی یەكگرتووی فەرهەنگییانی ئێران بە دەركردنی بەیاننامەیەك وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بە وتەكانی وەزیری پەروەردە و بارهێنان داوایان كردووە لە تاران كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی رێك بخرێ.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرەی یەكگرتووی فەرهەنگییانی لەو بەیاننامەیەدا وێڕای بەرپەرچدانەوەی وتەكانی وەزیی پەروەدە و بارهێنانی ئێران كە مامۆستای قوتابخانەكەی بە هۆكاری سەرەكیی رووداوی گوندی شیناوێ‌ تاوانبار كردبوو، داوایان كردووە كە دەبێ‌ لە بەرامبەر ئەو قسانەدا وەڵامدەر بێت.

لە بەشێكی دیكەی ئەو بەیاننامەیەدا داوا لە مامۆستایان و چالاكانی فەرهەنگی كراوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رووداوی ئاگركەوتنەوەی قوتابخانەی گوندی \"شیناوێ‌\" لە پیرانشار كاتژمێر 11ی بەیانیی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 3ی مانگی بەفرانبارلە بازاری تاران كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی ساز بكەن.