بەرێوەچوونی کوڕێکی رەخنەیی لە کرماشان

21:11 - 13 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: نەوەد و یەکەمین دانیشتنی رەخنەیی لە ژێر ناوی \"با بەیەکەوە بخوێنینەوە\" لە شاری کرماشان بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژسنی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژ لە فەرهەنگسەرای \"فێردەوس\" بە ئامادە بوونی کۆمەلێک نووسەر و کارناسی زمانی کوردی کتێبی \"کۆمەڵە چرۆکێک لە ئەدەبیاتی کورد\" تاووتوێ کرا.

لەو دانیشتنە رەخنەییەدا پاش خوێندنەوەی چیرۆکی هەڵبژێردراوی \"ئوتوبووسی زەرد\" بەرهەمی \"فەریبورز ئیبراهیم‌پوور\" هەر یەک لە کارناسان تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان لەسەر ئەو چیرۆکە باس کرد.
پەرتوکی \"کۆمەڵە چرۆکێک لە ئەدەبیاتی کورد\" لەلایەن \"ئارەش سەنجابی\" و بەهاوکاریی وەشانگەی \"مروارید\" لە توێی ٢٩٦ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەو بەرهەمە لەلایەن \"عەلی ئەشرەف دەروێشیان\"ـەوە پێشەکی بۆ نووسراوەو چیرۆکی ٢٣ نوسەری کوردی خەڵکی کرماشانی تێدا گونجێندراوە کە هەتا ئێستا چاپ و بڵاو نەکراونەتەوە.

لەم پەرتوکەدا بەرهەمی \"عەلی ئەشرەف دەروێشیان، مەنسوور یاقووتی، لاری کرماشانی، فەریبورز ئیبراهیم‌پوور، ئیسماعیل زەرعی، محەمەمد رەزا کەلوڕ و چەندین نووسەری دیکەی کرماشانی لەخۆ گرتووە.

ئارەش سەنجابی هەتا ئێستا چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری وەک: رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا\" بەرهەمی نووسەری کورد \"بەختیار عەلی\" و \"شیهەای در هیچ\" بەرهەمی نووسەری کورد \"فەرهاد پیرباڵ\"ی وەرگێڕان کردووە.
\"14377.jpg\"