بەرێوەچوونی رێوڕەسمی پرسەی عەباس كەمەندی لەشاری تاران
15:15 - 14 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: لەشاری تاران رێوڕسمێكی پرسە و سەرەخۆشی هونەرمەندی كۆژكردووی كورد مامۆستا كەمەندی بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٢ی جۆزەردان لەیەكێك لە مزگەوتەكانی شاری تاران بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لەهاووڵاتیان و هونەرمەندانی كوردی دانیشتووی تاران، پرسەی مامۆستا عەباس بەڕێوە چووە.
لەو رێوڕەسمەدا هونەرمەندی ناسراوی كرماشانی \"شارام نازری\"یش بەشدار بووە.
لە رۆژانی رابردووشدا چەندین کۆڕیاد و رێوڕەسمی یادکردنەوە لە هونەرمەندی کۆچکردووی کورد لە شارەکانی کوردستان بەڕێوەچووە.
عەباس كەمەندی ناسراو بە پیاوی حەوت هونەر سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە نەخۆشخانەی شاری \'\'تەوحید\'\'ی شاری سنە لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
وێنــه: فهیسبووک