بەرگی یەكەمی كۆمەڵە چیرۆكی "كارەسات"ی جەلال مەلەكشا چاپ و بڵاو كرایەوە
14:17 - 28 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەرگی یەكەمی كۆمەڵە چیرۆكی \"كارەسات\" لە نووسینی جەلال مەلەكشا شاعیر و چیرۆكنووسی كورد لەلایەن بڵاوگەی \"كالج\" لە شاری سنە چاپ و بڵاو كرایەوە.
جەلال مەلەكشا لە پێوەندییەكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وێڕای پشت راست كردنەوەی ئەم هەواڵە وتی: \"بەرگی یەكەمی كۆمەڵە چیرۆكی \"كارەسات\" ئەزموونی سەرەتاكانی چیرۆكنووسیمە بە زمانی كوردی و زۆربەیان پێشتر لە گۆڤاری \"سروە\" بڵاو كراونەتەوە و ئەمە بۆ یەكەم جارە بە شێوەی كتێب بەرهەمە چیرۆكییەكانم بڵاو دەبنەوە\".
جەلال مەلەكشا وتیشی: \"ئەم بەرهەمە 19 چیرۆكی لەخۆی گرتووە و لە 150 لاپەڕەدا بڵاو بۆتەوە و هەوێن و ناوەرۆكی چیرۆكەكان زیاتر خەم و ئازارەكانی خۆم و پرسە كۆمەڵایەتی و نیشتمانییەكانی نەتەوەی كوردن\".
ئاماژەی بەوەش كرد كەلە داهاتوویەكی نزیكدا كۆمەڵە چیرۆكە فارسییەكانم بەناوی \"رەشنووسەكان\" چاپ و بڵاو دەبنەوە و بەشێكی زۆری شێعرە كوردییەكانم ماون كە هەتا ئێستا نەمداوە بە هیچ وەشانگەیەك بۆ چاپ.
لە ساڵانی رابردوودا یەكەم كۆمەڵە شێعری جەلال مەلەكشا بەناوی \"زڕەی زنجیری وشە دیلەكان\" بە هاوبەشی لەلایەن وەشانگەكانی \"هەژار و پەرتەوبەیان\" لە شاری سنە بڵاو كرایەوە.
جەلال مەلەكشا، ساڵی 1330ی هەتاوی لە گوندی \"مەلەكشا\"ی سەر بە شاری سنە لەدایك بووە و لە سەردەمی لاویەتییەوە دەستی كردووە بە نووسینی شێعر و چیرۆك بە دوو زمانی كوردی و فارسی و كۆمەڵێك بەرهەم و شاكاری لەم دوو بوارەدا هەیە و بۆ ماوەی نزیك بە 15 ساڵ ئەزموونی كاری فەرهەنگیی لە گۆڤاری سروەدا هەبووە، بەهۆی بیروباوەڕ و هەڵوێستەوە تووشی زیندان و چەرمەسەری بۆتەوە.