بەرگی سێهەمی فەرهەنگی زارەكیی موكریان چاپ و بڵاو كرایەوە
19:47 - 3 سەرماوەز 2711
كوردپا: \"فەرهەنگی زارەكیی موكریان\" كە فەرهەنگێكی بەربڵاوی شیكارییە لەمەڕ ئەدەبی زارەكیی كورد لە نووسینی سەلاح پایانیانی، بەرگی سێهەمی چاپ و بڵاو كرایەوە.
ئەنجومەنی ئەدەبیی مەهاباد لە هەواڵێكدا بڵاوی كردۆتەوە، بەرهەمی سێهەمی \"فەرهەنگی زارەكیی موكریان\" كە تایبەتە بە پیتی \"پ\"، لە 440 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ئەم فەرهەنگە فەرهەنگێكی پسپۆڕیە و لەسەر بنەمای مێتۆدی زانستی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەدەبیاتی زارەكی و بەتایبەت بوارەكانی باوەڕ، داب، مەتەڵ، پەند، مەتەڵ، زاراوە و رێكوەندەكان دانراوە و پێشتر پیتەكانی \"ئـ و ب\"ی ئەم فەرهەنگە لە دوو بەرگی جیادا و ساڵی 1385 لەلایەن \"دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی رەهرەو\"ی مەهابادەوە بڵاو كراونەتەوە.