بەرپرسی فێرگەی زمانی کوردی "ئەدەب" لە بۆکان دەسبەسەر کرا

23:18 - 7 رێبەندان 2720

ئەمڕۆ سێشەممە ۷ی ڕێبەندان، "مستەفا ئیلخانیزادە"،‌ بەرپرسی فێرگەی زمانی کوردی "ئەدەب" لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەی کار و ماڵی مستەفا ئیلخانیزادە و مۆبایل، کامپیوتێر و هەروەها کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەرپرسی فێرگەی زمانی کوردی "ئەدەب" لە بۆکانیان، بەهۆی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ۲ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە نووسینگەی ئەو دامەزراوەیەدا، دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی پێنچشەممە ۲ی ڕێبەندان،  فێرگەی زمانی کوردی "ئەدەب" لە بۆکان، ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بەڕێوە برد.