بەرپرسانی زیندانی ئەهواز رێگری لە چارەسەریی نەخۆشی ٢ زیندانی سیاسیی عەرەب دەکەن
20:53 - 26 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی کاروونی ئەهواز رێگرییان لە چارەسەریی نەخۆشیی ٢ هاووڵاتیی عەرەبی ئەو پارێزگایە دەکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٢ هاووڵاتیی عەرەب بە ناوەکانی \"عەبدولزەهرا هلیچی\" تەمەن ٣٢ ساڵ و \"عەبدول ئیمام زائری\" تەمەن ٣٤ ساڵ، لەلایەن بەرپرسانی زیندانی کاروونی ئەهوازەوە رێگری لە چارەسەریی نەخۆشییەکانیان دەکرێت.
ئەو ٢ هاووڵاتییە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی بە تاوانی \" هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی\" لەلایەن داگای شۆڕشی شاری ئەهوازەوە بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کران.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو ٢ کەسە پاش دەتبەسەر کران بۆ ماوەی چەندین مانگ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندی ئەشکنجە دروان.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، هەنووکە \"عەبدول ئیمام زائری\" باری تەندروستی ناجێگیرە و تووشی نەخۆشی دڵ و گەدە بووە و هەروەها لەلایەکی دیکەوە \"عەبدولزەهرا هلیچی\" هاوبەندی ئەو زیندانییە سیاسییەش لاقەکانی تووشی ئازار بوون.
ئەوە لە کاتێک دایە ئەو ٢ زیندانیە سیاسییە چەندین جار داوایان لە بەرپرسانی ئەو زیندانە کردووە کە بۆ چارەسەریی نەخۆشیەکانیان رەوانەی دەرەوەی زیندان بکرێن، بەڵام هەوڵی ئەو زیندانیانە لەمەڕ ئەو داواکارییە هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە لەزاری یەکێک لە زیندانییە سیاسییەکان کە ماوەی چەند رۆژێکە رووی لە وڵاتی بریتانیا کردووە، رایگەیاند: کە بەرپرسانی ئەو زیندانە سووکایەتیان بە زیندانیانی سیاسی کردووە پێیان راگەیاندوون کە ئێوە \"دژی شۆڕش\"ن و ئێمە هیچ چەشنەە چارەسەرییەک بۆ ئێوە ئەنجام نادەین.
بنەماڵەی ئەو ٢ زیندانیە سیاسییە لەمەڕ پێڕاگەیشتن بە دۆخی تەندروستی رۆڵەکانیان، داوایان لە سەرجەم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردوە کە بەهانایانەوە بێن و لەو پەیوەندییەدا هەنگاوی کردەیی هەڵبگرن.