بەرپرسانی زیندانی مەهاباد هەڵسووکەوتی نەشیاویان لەگەڵ زیندانییەک کرد

21:41 - 1 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی هەڵسووکەتی نەشیاو و بێڕیزیکردنی بەرپرسانی زیندانی شاری مەهاباد لەگەڵ زیندانییەکی کورد، زیندانییەکی کورد لە دۆخێکی خراپ لەو زیندانە دایە.

بەپێی هەواڵی گەێشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"جەمشید گوڵ ئەندامی\" زیندانیی کورد لە گرتووخانەی زیندانی شاری مەهاباد لە دۆخێکی نالەباری دەرونی دایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕایگەیاند: \"بەرپرسی زیندان و حیفازەتی زیندان هەڵسووکەوتی نەشیاو لەگەڵ ئەو زیندانییە کوردە دەکەن و چەندین جار دەستیان بە بێڕێزی کردن بەو زیندانییە کوردە کردووە و هەروەها چەندین جار ئازار و ئەشکەنجەیان داوە\".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، ئەو زیندانییە کوردە سێ جار بۆ بەندی ١ی زیندانی مەهاباد، کە دەبێتە بەندی گیرۆدەبووان بە ماددەی سڕکەر، گوازتراوەتەوە و هەنوکە لە بەندی دووی ئەو زیندانەدا ڕاگیراوە\".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: \"ئەو زیندانییە کوردە پشتراستی کردوەتەوە کە لە ئەگەری بەردەوام بوون و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی زیندانی مەهاباد بە دۆخی نالەباری ئەو زیندانییە، مان لە خواردن دەگرێت\".

ئەو زیندانییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا. تووشی نەخۆشی \"کبد\" و \"چاو\" بووە و چەندین جار لە لایەن بەرپرسانی زیندانی شاری مەهاباد بۆ چارەسەری پزیشکی ناوبراو لە دەرەوەی زیندان دژایەتییان کراوە.

جەمشید گوڵ ئەندامی لە ماوەی ساڵانی ٦٩ هەتا ٧٢ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران بووە، ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ٩٣ بە تۆمەتی \"شەر چەکدارانە لەگەڵ یەکێک لە ئەندامە خۆجێیەکانی سپای پاسداران و بریندار کردنی ئەو کەسە حکوومەتییە، ناوبراو بە \"چوار ساڵ زیندان و دانی دیەی و ٢٥٠ قامچی مەحکووم کرابوو.

ناوەڕاستی خەرمانانی ساڵی ٩٤ حوکمی لێدانی ٢٥٠ قامچی ئەو زیندانییە کوردە لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە جێبەجی کرا.