بەرهەمە شێعری شاعیرێکی سەقزی چاپ و بڵاو کرایەوە

14:55 - 13 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: کتێبی \" فڕین تەعارفی قەفەسێکە\" کە کۆمەڵە بەرهەمی شاعرێکی سەقزی لەخۆ گرتووە بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یوونس حوسێنی شاعیری خەڵکی شاری سەقز کتێبی \" فڕین تەعارفی قەفەسێکە\"‌ی بڵاو کردەوە.

ئەو بەرهەمە ئەدەبیە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە مۆڵەتی پێدراوە و بەشی چاپەمەنی کانوونی نووسەرانی کورد، چاپی کردووە.

\"15817.jpg\"
یوونس حوسێنی شاعیری خەڵکی شاری سەقز کتێبی \" فڕین تەعارفی قەفەسێکە\"‌ی بڵاو کردەوە.
کتێبی \" فڕین تەعارفی قەفەسێکە\"‌لە ١١٣ لاپەڕە پێکهاتووە و ٤٢ شێعری لە خۆ گرتووە و سەرجەم شێعرەکان لەلایەن یوونس حوسێنیەوە هۆنراونەتەوە.

حوسێنی ساڵی ١٣٥٣‌ی هەتاوی لەشاری سەقز لەدایک بووە و لەساڵی ١٣٧٣وە دەستی بە هۆنینەوەو نووسینی شێعری کوردی کردووە.

لەزۆربەی گۆڤار، بڵاڤۆک، و حەوتەنامە و دووحەوتەنامە ئەدەبی و فەرهەنگییە کوردییەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا بەرهەمەکانی یوونس حوسێنی بەرچاو دەکەوێت.