بەرهەمە بەشداربووەكان بۆ حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دیاری كران

16:28 - 18 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بەرهەمە هەڵبژێردراوەكان بۆ حەوتەمین فێستێڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە سێ‌ بەشی \"پێشبڕكێی نێودەوڵەتی و ئێران، منداڵان و مێرمنداڵان و بەشی ناوچەیی و ئایینی\" ناسێنران.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مەریوان نیووز، حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان كە بڕیارە لە رێكەوتی 6 هەتا 11ی رەزبەری ئەمساڵ لە شاری مەریوان لە سێ‌ بەشی جیادا بەڕێوە بچێت، بەرهەمە بەشداربووەكان دیاری كران و بۆ بەشی نێودەوڵەتی و پێشبڕكێی ئێران 22 بەرهەم دەست نیشان كراون كە بریتیتن لە:
ـ شانۆی\"سێیەم كەسی تاك\" لە دەرهێنانی سومەیە باباوەند و سەید مەحموود مووسەوی لە تاران
ـ شانۆی \"كاراگا ملیجك\" لە دەرهێنانی رەزا مەنسووری لە تاران
ـ شانۆی \"مانیفێستی ئاشتی\" لە دەرهێنانی ئەحمەد سەمیمی لە تاران
ـ شانۆی \"دیوار بە دیوار\" لە دەرهێنانی محەممەد زەوار بی ریا لە تاران
ـ شانۆی \"بەرەو ژیان\" لە دەرهێنانی پەیان عەزیزی لە تاران
ـ شانۆی \"هەڵسوكەوتی ئیسكاتلەندی\" لە دەرهێنانی كاوە مەهدەوی لە كەرەج
ـ شانۆی \"هەواڵنێری بێ‌ هەواڵ\" لە دەرهێنانی محەممەد هادی عەتایی لە تاران
ـ شانۆی \"ژیان بە تامی سوسی تیژ\" لە دەرهێنانی جەلال میساقیان لە ئیسفەهان

\"5999.jpg\"
ـ شانۆی \"سین وەكوو سۆهراب\" لە دەرهێنانی مەسیەم سەر ئابادانی لە تەفرش
ـ شانۆی \"پاشماوەكان\" لە دەرهێنانی عەزیز زادسەر لە مەریوان
ـ شانۆی \"بە دەندە قورس حەرەكەت بكەن\" لە دەرهێنانی مەهدی حەبیبی لە مەلایر
ـ شانۆی \"وێستگە\" لە دەرهێنانی موختار محەممەدی، فاتح بادپەروا لە مەریوان
ـ شانۆی \"دوایین نواندن\" لە دەرهێنانی سۆران حوسێنی لە مەریوان
ـ شانۆی \"ئاغای واندال\" لە دەرهێنانی كەریم خاوەری و ئەبولفەزڵ موحتەرەمی لە مەریوان
ـ شانۆی \"چ سەردەمێكی سەریە\" لە دەرهێنانی فەرانەك شەریفی لە سەقز
ـ شانۆی \"ئەودیوی شەپۆل\" لە دەرهێنانی خالید رەحیمی لە میناب
ـ شانۆی \"كۆتر بە نرخی چەقۆ\" لە دەرهێنانی سەعید خەیروڵڵاهی لە دێهلوڕان
ـ شانۆی \"خۆتان قەزاوەت بكەن\" لە دەرهێنانی سیەد فەرەیدوون ئەحمەدی لە سنە
ـ شانۆی \"پەستووی ماڵی سێگۆش\" لە دەرهێنانی شەهریار عەلی جاوەر لە یەزد
ـ شانۆی \"یارانە\" لە دەرهێنانی عەلی قازیی لە مەسج سولێمان
ـ شانۆی \"لەبەر دەنكە سیگارێك\" سەید فەریدوون ئەحمەدی و هوشیار قەوامی لە سنە

لە بەشی منداڵ و مێرمنداڵاندا ئەم بەرهەمانە هەڵبژێردراون
ـ شانۆی \"مێگەلێك، بەسەرهاتێك\" لە دەرهێنانی زەهرا موریدی لە تاران
ـ شانۆی \"هەڵقوڵین\" لە دەرهێنانی پەروانە عەلی زامنی و حەمید نەدیمی لە تاران
ـ شانۆی \"دونیایەك پێچەوانە\" لە دەرهێنانی رەعنا قادری لە تاران
ـ شانۆی \"رۆستەمایدرمن\" لە دەرهێنانی نێرگز خاك كار لە مەلایر
\"6000.jpg\"
لە بەشی شانۆ ئایینی و ناوچەییەكاندا ئەم بەرهەمانەش هەڵبژێردراون
ـ شانۆی \"كۆسە كەچەڵ\" لە دەرهێنانی مەهدی ساڵحیار لە مەرەند
ـ شانۆی \"گلاكانی\" لە دەرهێنانی مەحموود فەرزی نژاد لە سیاهكل
ـ شانۆی \"سیاگالش\" لە دەرهێنانی حەمیدرەزا عەلیزاد لە رەشت
ـ شانۆی \"كارەبا لە زەمبیل\" لە دەرهێنانی ئەحمەد شسەنبەنیا و حوسێن محەممەد حوسێنی لە قشم

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان یەكێك لە رووداوە فەرهەنگی و هونەرە نمایشییەكانی ئێرانە و لە ئاستی ئێراندا جێگە و پێگەی تایبەتی بۆ خۆی كردۆتەوە كە لەسەر دەستی چالاكانی فەرهەنگی و شانۆكارانی كورد بیات نراوە.