بەرهەمێکی نوێی کەلیموڵڵا تەوەحودی چاپ و بڵاو کرایەوە

16:30 - 27 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: کتێبێکی نوێی کەلیموڵڵا تەوەحدی نووسەری ناسراوی کورد لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاو کردنەوەی \"نما\"ی زانکۆی مەشهەد، چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی \"کەلیدەر لە بەڵگە و راستییەکاندا\" بەرهەمی کەلیموڵڵا تەوەحودی نووسەری کوردی خەڵکی خۆراسان، پاش چەند ساڵ کاری بەردەوامی ئەو نووسەرە کوردە، و لە ٣٨٨ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کرایەوە.

نووسەر لەو کتێبەدا رووداوەکانی شۆڕشی گوڵ محەممەد کەلیشمی بەشێوەی شیکاری نووسیوەتەوە و بەشێوەی بەڵگەمەند پرژاوەتە سەر راستییەکانی چیرۆکی هێمایی کوردەکانی خۆراسان.

\"12035.jpg\"
رێبەندانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی رۆمانی ١٠ بەرگیی \"کەلیدەر\" شاکاری بەناوبانگی مەحموود دەوڵەت ئابادی، لەلایەن وەرگێڕێکی کوردەوە بەناوی \"سیامەند شاسواری\" لە زمانی فارسییەوە وەرگێردرایە سەر زمانی کوردی.

کەلیموڵڵا تەوەحودی کوڕی شێخ ئەسەدوڵڵا تەوەحودی لە رێکەوتی ١٣٢٠ی هەتاویدا لە گوندی \"ئوغازی تازە\" لە دایک بووە و هەتا ئیستا چەندین کتێبی وەک: \"کۆچی مێژوویی کوردەکان بۆ خۆراسان لە ٨ بەرگدا (٦ برگی لە چاپ دراوە)، دیوانی جەعفەر قولی، ئەسفەراین لە دوێنێوە هەتا ئەمڕۆ، گۆرانییە کرمانجییەکان بە وەرگێڕانی فارسییەوە، داری چل دەستان و نادری خاوەن‌قڕان\"ی چاپ و بڵاو کرۆتەوە.