بەرهەمی نووسەرێكی كورد دەبێتە باڵوێزی فەرهەنگیی لەمۆندیالی( جام جهانی) ٢٠١٤
15:48 - 11 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: كتێبی نووسەرێكی كورد(كتێبی منداڵان و مێرمنداڵان) یەكەمین پێشكەشی فەرهەنگیی وڵاتی ئێران بە مۆندیالی ٢٠١٤ دەبێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كتێبی \"سەهۆڵێك كە عاشقی هەتاو بوو\" لەنووسینی رەزا موزوونی نووسەری كوردی خەڵكی كرماشان وەكوو پێشكەشی منداڵانی كورد و ئێرانی، پێشكەش بە مۆندیالی ٢٠١٤ی برێزیل كرا.
\"سەهۆڵێک كە عاشقی هەتاو بوو\" لەنووسینی موزوونی و وێنەگریی مەیسەم مووسەوی باس لە ئەڤینداری و خۆشەویستیی پارچە سەهۆڵێك بۆ هەتاو لەزستانێكی ساردەوە هەتا بەهارێكی گەرم، دەكات.
ئەو كتێبە پەیامی سۆز، میهرەبانی و دۆستیشی لەناوەڕۆكی خۆیدا گونجاندووە و لەبەشێكی كتێبەكەدا\"پارچە سەهۆڵەكە بە ئەسپایی دەڵێ: \"چ فایدە كە ژیان بكەی و كەسێكت خۆش نەوێ؟ چ فایدە كە كەسێكت خۆش بوێبەڵام سەیری نەكەی؟
ئەم كتێبە رێكەوتی ٢٣ی مانگی جۆزەردان هاوكات لەگەڵ دەسپێكی مۆندیالی ٢٠١٤ لە وڵاتی برێزیل لەلایەن تیمی تۆپی پێی ئێرانەوە پێشكەش بە منداڵان و مێرمنداڵانی ئەو وڵاتە دەكرێت.
رەزا موزوونی شاعیر، نووسەر و توێژەری کورد، ساڵی ١٣٥٠ لە گیلانغەرب لەدایك بووە و هەتا ئێستا چەندین كتێبی لە بوارەكانی شێعری كوردی كەلهوڕی چاپ و بڵاو كردۆتەوە.
ئەو نووسەرە بەم زوانە لەهەوڵی چاپ و بڵاو كردنەوەی رۆمانی \" عشق و رنج و بلوط\" بۆ مێرمنداڵان و \" چل تاق چل نیم تاق\" دایە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كتێبی \"سەهۆڵێك كە عاشقی هەتاو بوو\" لەنووسینی رەزا موزوونی نووسەری كوردی خەڵكی كرماشان وەكوو پێشكەشی منداڵانی كورد و ئێرانی، پێشكەش بە مۆندیالی ٢٠١٤ی برێزیل كرا.
رەزا موزوونی لەهەوڵی چاپ و بڵاو كردنەوەی رۆمانی \" عشق و رنج و بلوط\" بۆ مێرمنداڵان و \" چل تاق چل نیم تاق\" دایە
ئەم كتێبە لەماوەی چەند حەفتەی پێشوودا لەلایەن ژمارەیەك ناوەندی فەرهەنگی ـ هونەرییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی پورتەغاڵی و سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٣ لەناوەندی پەروەردەی فیكری منداڵان و مێرمنداڵان وەكوو سەمبولێک پێشكەش بە باڵوێزی وڵاتی برێزیل لەئێران كراوە.\"سەهۆڵێک كە عاشقی هەتاو بوو\" لەنووسینی موزوونی و وێنەگریی مەیسەم مووسەوی باس لە ئەڤینداری و خۆشەویستیی پارچە سەهۆڵێك بۆ هەتاو لەزستانێكی ساردەوە هەتا بەهارێكی گەرم، دەكات.