بەرهەمی شاعیرێکی کوردی ناوچەی هەورامان لە چاپ درا
16:09 - 18 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: بەشێک لە بەرهەمە شێعرییەکانی شاعیرێکی کوردی خەڵکی شاری نەوسوود، لە قاڵبی کتێبێکدا، چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی \"رازەو دڵی(رازی دڵ)\" کە بە زاراوای هەورامی چاپ و بڵاو کراوەتەوە، بەرهەمی شاعیری کورد قەیوم دانیشوەرە، کە لە دووتوێی ٨٦ لاپەڕەدا لە چاپ دراوە.
ناوەرۆکی شێعرەکانی ئەو بەرهەمە ئەدەبییە، باس لە خۆشەویستی بۆ نیشتمان، سروشتی هەورامان و بەسەرهاتە دیرۆکییەکانی نیشتمان (کوردستانات) دەکات.
کتێبی رازە و دڵی، بە تیراژی ١٠٠٠ دانە و لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئەڤینەوە لە شاری مەریوان لەچاپ دراوە.
قەیووم دانیشوەر، کە بە زمانی تەوسیش شێعر دەهۆنێتەوە، لەو بوارەدا رێچکەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە و زۆربەی بەرهەمەکانیشی بە دیالکتی هەورامین.
ئەو شاعیرە کوردە ساڵی ١٣٥٥ لە گوندی \"نەروی\"ی سەربە بەخشی نەوسوود لەدایک بووەو سەرەڕای ئەوەی تەنیا قۆناغی سەرەتایی خویندنی تەواو کردووە، بە یەکێک لە شاعیرە دەستڕەنگین و هەست ناسکەکانی ناوچەی هەورامان بە ئەژمار دێت.