بەرهەمی دوو سینەماكاری كورد لە تاران نمایش كران
17:01 - 27 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: كورتە فیلمی \"دەنگی باران\" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا و كورت فیلمی \"قیقوو\" لە دەرهێنانی ئیرەج محەمەدی دوو سینەماكاری كورد، لە تاران نمایش كران.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، دوێنێ دووشەممە، لە بەرنامەیەكدا بە ناونیشانی \"ئێوارەی ئەستێرەكان\" كورتە فیلمی \"دەنگی باران\" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەنا و كورت فیلمی چیرۆكی \"قیقوو\" لە دەرهێنانی ئیرەج محەمەدی دوو سینەماكاری كورد لە هۆڵی سینەما هەقیقەت لە ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای دیكیۆمێنتی و ئەزموونیی ئێران لە شاری تاران نمایش كران.
پاشان لە كۆڕێكدا كە دوو دەرهێنەری كورتە فیلمەكان ئامادە بوون لەلایەن رخنەگری سینەمای ئێران رەزا دروستكار، ئەو فیلمانە شی كرانەوە.
كورت فیلمی \"قیقوو\" چیرۆكی پیاوێكە كە بە شوێن گەنجینەیەكدا دەگەڕێت، بەڵام باڵندەیەك ئەو بە شوێن خۆیدا رادەكێشێت.
كورت فیلمی \"دەنگی باران\"یش چیرۆكی كوڕێك لە شاری سنە دەگێڕێتەوە كە بە تەنیایی لەگەڵ هەندێك باڵندە و پەلەوەردا دەژیت.
كورتە فیلمی \"دەنگی باران\" لە لایەن كۆمپانیای سینەمایی \"ستاك فیلمی سنە\"ەوە لە ئاستی دنیادا بە شێوەی نێودەوڵەتی بڵاو دەكرێتەوە، لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا و بە ئامادەبوونی جەلال ساعیدپەنا لە دوو سانسی جیاوازدا لە بەشی پێشبڕكێی 14یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"بلاك\" لە شاری برلین لە ئاڵمان نمایش كرا و توانی لە نێوان 54 فیلمی ئورووپا و ئاسیا خەڵاتی سەرەكیی باشترین فیلمی ئەم فێستیڤاڵە مسۆگەر بكات.
ئەم فێستیڤاڵە بە نمایشی كۆمەڵێك كورتە فیلمی چیرۆكی، ئەنیمەیشن، دیكیۆمێنتی و ئەزموونی لە سینەماكارانی سەرتاسەری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی و هەروەها بەشی بەرهەمەكانی كۆمپانیای سینەمایی \"ستاك فیلم\"ی سنە لە رۆژانی 13 هەتا 19ی ساڵی 1391ی هەتاوی لە شاری برلین لە ئاڵمان و بە شێوەی هاوكات لە ئەمەریكا بەڕێوەچوو.