بەرهەمی \"بوستان سعدی\" وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی

13:53 - 27 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: نووسەر و شاعیرێکی خەڵکی شاری سەقز کتێبی ئەدەبیی ـ شێعریی بووستانی سەعدی لەفارسیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مامۆستا عومەر ساڵحی ساحێب ئەرکی وەرگێڕانی کتێبی کۆمەڵە شێعری بووستانی سەعدی لەژێر ناوی \" میر گولانی ژین\" گرتووەتە ئەستۆ.

مامۆستا عومەر ساڵحی ساحێب ناسراو بە( کۆلیل) ئەو کتێبەی لە ١٠ بەشدا وەرگێڕان کردووە و ماوەی سێ ساڵێشی بۆ ئەو بەرهەمە تەرخان کردووە.

\"28405.jpg\"
کتێبی میر گوڵانی ژین لەلایەن چاپەمەنی زانکۆی کوردستانەوە لە ٣٠ هەزار تیراژدا لەچاپ دراوە.

ـ مامۆستا عومەر ساڵحی ساحیب (كۆلیل) ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لەگوندی \"دایە سلێمان\"ی سەر بە بەخشی زێویەی شاری سەقز لەدایك بووە.

ـ مامۆستایەكی ئایینیی ناودار و شاعێرێكی ناسراوی کوردە.

ـ هەتا ئێستا سێ بەرهەمی دیكەی بەناوەكانی \" تاڤگەی ئەڤین، لە هەر چیمەنێ‌دیمەنێ‌و دوو بەیتییە كوردییەكان\" لە بواری شێعردا چاپ و بڵاو كردووەتەوە.

پەرتووكی \"تاڤگەی ئەڤین\" وەرگێڕاوی سەرجەم غەزەڵەكانی دیوانی حافز شیرازی بە زمانی كوردییە.