"بەرموور" راپۆڕتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە ژنان
16:12 - 7 رێبەندان 2712

حەفتەی یەکەمی مانگی رێبەندانی ١٣٩١
بەمەبەستی زیاتر زەق کردنەوە و تاوتوێ کردنی مەسەلە پەیوەندیدارکانی تایبەت بە ژنان، لەمەو بەدوا هەر حەفتە راپۆرتێک لەژێر ناوی \"بەرموور\" لە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپاوە بڵاو دەکرێتەوە.
ئامانجی سەرەکیی لە بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە تایبەتییە، زەق کردنەوەی پێشلکارییەکانی دەرهەق بە ژنان و هەروەها سەرجەم چالاکییەکانی ژنان کە لەلایەن ژنان و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ژنانەوە ئەنجام دەدرێت.
بەهۆی بەربڵاوی و گرینگیی ئەم بابەتە و هەروەها نەبوونی دەنگدانەوە لە ناو مێدیاکاندا، \"بەرموور\" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان، گرینگی بە سەرجەم ناوچەکان دیکەی ئێرانیش بدات.
راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور بەردەوامیی خۆسووتاندنی ژنان لە کوردستان و دیمانە لەگەڵ فەریبا محەممەدی چالاکی ژنان، گەڕانەوەی نەسرین ستوودە بۆ نێو زیندان، پژڕاست کردنەوەی حوکمی ئەفسانە توقیر، زیاد بوونی رێژەی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە و چوونە مەرەخەسیی مەهسا ئەمرابادی لە خۆ دەگرێت.
کوردســــــــــــــــــــــتان
خۆکوژی ٨ ژن کەمتر لە ٢ حەفتەدا
سەختیی باری گوزەران، توندوتیژی بنەماڵەیی، فرە ژنی، بەشوودانی زۆرە ملی، سووکایەتی و تۆمەت، زاڵ بوونی نەریتی هەڵە و بێ بنەما لە ناو کۆمەڵگەدا هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی ژنان لە ناو بنەماڵە دایە.
سەر لە ئێوارێی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار ژنێک بەناوی \"سەیران ئەحمەدی\" تەمەن ٢٢ ساڵ کچی عەبدووڵڵا و خەڵکی گوندی \"بەیەڵە\"ی سەربە شاری مەریوان لە ماڵی مێردەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
لەلایەکی دیکەوە چەند رۆژ پێش ئێستا ژنێک بەناوی جەمیلە خەڵکی شاری مەهاباد و خاوەنی ٢ منداڵ بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی دابووە خۆکوژی و دواتر گیانی لەدەست دابوو.
فەریبا محەمەدی یەکێک لە چالاکانی ژنان لەو بارەیەوە دەڵێ: بێگومان بەشودانی زۆرەملێ یان لە تەمەنی کەم و پیش گەیتشتن بە تەمەنی دیاریکراوی یاسایی یەکێک لە هۆکارەکانی لە سەرێ بوونی رێژەی خۆکوشتنی ژنانی لاو لە کوردستانە.
هەروەها ئەو چالاکە ژنە لەسەر ئەو باوەڕەیە لە لە وڵاتی ئێران نە یاسایەک بۆ داکۆکی لە ژنان و نە دۆخێکی رەخساو بۆ چالاکی رێکخراوەکانی ژنان بوونی هەیە، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە تەمەنی کەمدا بۆ ژنان، ژنان بەرەوڕووی ناهومێدی دەکاتەوە کە دەکرێ یەکێکی دیکە لە هاندەرانی ژنان بەرەو خۆ کوشتن بێت.
لە درێژەی دووپات بوونەوەی تراژیدایای خۆکوشتنی ژنان لە کوردستان، رۆژی یەکشەممە ژنێکی دیکە بە ناوی \"فاتمە مەقسوودی\" تەمەن ٢٢ ساڵ لە ناوەندێکی دەرمانیی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.
ئەو ژنە کە خاوەنی منداڵێک بوو، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ مێردەکەی خۆی، دەستی دایە خۆ کوژی و گیانی لەدەست دا.
دەتوانین بڵێین کە خۆکوشتن بەشێک لە لادانە کۆمەڵایەتییەکانە کە لەوێدا تاک بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازەکانی وەک: خۆسووتاندن، خۆهەڵواسین، حەب و دەرمان خواردن کۆتایی بە ژیانی دێنێت. بەواتایەکی دیکە خۆکوشتن دیاردەیەکە کە یەکڕیزی و یەکگرتووی کۆمەڵگە بەرەو لێکدابڕان و لێکترازان دەبات ئەوەش نەتەنیا ئازاری بۆ بنەماڵەکەی دەبێت، بەڵکوو کێشە و قەیرانێکی جیدیە کە پێویستی بە ئاوڕ لێدرانەوەی شیاوتر هەیە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، تەنیا لە ماوەی ٢ حەفتەی رابردوودا ٨ ژن بە هۆکاری جیاجیا لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دەستیان داوەتە خۆکوشتن و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەست داوە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، ئاماری خۆکوشتنی ژنان لە کوردستان دەکرێ لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
ئێـــــــــــــــــــــــــــــران
دەستبەسەر کرانەوەی نەسرین ستوودە لە مەرەخەسیدا
نەسرین ستوودە کە پاش ٢ ساڵ و نیو ئیزنی مەرەخەسی پێدرابوو سەرلە ئێوارێی رۆژی ٢ی رێبەندان گەڕایەوە بۆ زیندانی ژنانی زیندانی ئێڤین.
ئەو پاریزەرەی دادگاکانی ئێران کە رۆژی پێنجشەممەی حەفتەی رابردوو بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئیزنی مەرەخەسی پێدرابوو، رۆژی ٢ی رێبەندانی بەرپرسانی زیندان بانگهێشت زیندانی کرابوویەوە و خۆی بە زیندان ناساندەوە.
ئەوە لە کاتێک دایە کە بەرپرسانی زیندان بەڵێنیی مەرەخەسیی درێژماوەیان بە نەسرین ستوودە دابوو، بەلام نابراو توانی تەنیا ماوەی ٣ رۆژ لە مەرەخەسی کەڵک وەربگرێت.
رەزا خەندان، هاوسەری نەسرین ستوودە لەسەر ئەو باوەڕەیە کە درانی ئەو مەرەخەسییە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە تەنیا بەمەبستی رێگری کردن لە چاوپێکەوتنی نەسرین ستوودە بە ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی مەجلیسی ئێران بووە.
نەسرین ستوودە لە ١٣ی خەرمانانی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لە شوێنی کارەکەی خۆی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە کانوونی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەستبەسەر کرا و حوکمی ٦ ساڵ زیندانی و ماوەی ٢٠ ساڵ بێبەری کردن لە پاریزەری و ٢٠ ساڵ رێگری کردن لە چوونە دەرەوەی لە وڵاتی بۆ بڕایەوە.
دادگای پێداچوونە حوکمی ئەفسانە توقیر چالاکی ژینگەپارێزیی پژڕاست کردەوە
حوکمی زیندانی کردنی ئەفسانە تەوقیر چالاکی ئازەربایجانی لەلایەن لقی ٦ی دادگای پیداچوونەوەی ئەو پارێزگایەوە پاش تاوتوێ کران، پژڕاست کرایەوە.
ئەفسانە توقیر چالاکی ژینگەپارێزی لە یەکەم رۆژی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، لە نزیک زانکۆی پەیام نووری تەورێز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر دادگای شۆڕشی تەورێز ماوەی ١ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ بڕییەوە کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا وەک خۆی پەسند کرا.
ئەو چالاکە ژینگە پارێزە خوێندکاری تێرمی چوارەمی رشتەی کشتوکاڵی زانکۆی تەورێز و یەکیک لە ئەندامانی شۆرای ناوەندیی کانوونی ئازەربایجان ناسیی ئەو زانکۆیەیە، هەروەها یەکێک لە خوێندکارانی چالاک لە بواری بزووتنەوەی نەتەوەیی ئازەربایجانی باشوور لە زانکۆی تەوریز دێتە ئەژمار.
توقیری لە یەکەم ساڵی خوێندنی لە زانکۆدا لە هەڵبژاردنی شۆرای ناوەندیی کانوونی ئازەربایجان ناسی زانکۆی تەورێز خۆی پاڵاوتبوو و لە ئەنجامدا بە کۆی دەنگی خوێندکاران وەک نەفەری یەکەمی هەڵبژاردنەکان دیاری کرا.
زیادبووونی رێژەی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە جێی نگەرانییە
لێپرسراوێکی حکوومەتی رایگەیاند: زیاتر لە ٢ میلیۆن ژن سەرپەرستیی بنەماڵەیەن لە ئەستۆیە کە نیوەیان لە ژێر چەتری کۆمیتەی ئیمدادی حکوومەت دان.
حوسێن ئەنوەری بەرپرسی کۆمیتەی ئیمداد لە کۆبوونەوەیەک کە بەمەبەستی بردنەسەرێی ئاستی تەندروستی و باری دەروونیی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە، لە زانکۆی قەزوێن پێکهاتبوو، رایگەیاند لە ولاتی ئێراندا ٢ میلیۆن ژنی سەرپەرستی بنەماڵە بوونی هەیە و ئەگەر بە شیوەی شیاو پشتیوانیان لێنەکرێت، بەرەوڕووی کێشەی جیدی دەبنەوە.
ئەوە لەکاتێک دایە کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ رۆژنامەی \"خوراسان\" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە زیاتر لە ٢٥٠٠ ژنی سەرپەرستی بنەماڵە لە وڵاتی ئێراندا بوونی هەیە.
ماوەیەک پێش ئێستا \"زەهرا ئەخەوان نەسەب\" باسی لەوە کردبوو کە ژێژەی ژنانی بێکار ١٠٠ هەتا ١٥٠% لە ماوەی ٤ ساڵی داهاتوودا روو لە زیادبوون دەکات.
لەلایەکی دیکەوە زیاتر لە ٤٥ کرێکاری کارگەی \"پوشش گستر\" ئەردەکان کە زۆربەیان ژن بوون و ماوەیەک پێش ئێستا لەسەر کار دەرکرابوون، رۆژی دووشەممە بۆ چەندەمین جار لەبەر دەرکەی فەرمانداریی ئەو شارەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهێنابوو.
بانکی \"تجارەت\" کە ئەو کارگەیەی زەت کردوە، خۆی لە دانی مووچەی کرێکاران دەبوێرێت و کێشە و گرفتی بۆ ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە دروست کردووە.
مەهسا ئەمرابادی ئیـــزنی مەرەخەسی پێدرا
مەهسا ئەمرابادی کە یەکێک لە رۆژنامەنووسانی زیندانی کراو کە لە زیندانی ئێڤیندا ماوەی زیندانییەکەی تێپەڕ دەکات، رۆژی یەکشەممە رێکەوەتی ١ی بەفرانبار ئیزنی مەرەخەسی وەرگرت.
ئەو رۆژنامە نووسە گەلاوێژی ساڵی ٨٨ی هەتاوی دەستبەسەر و ماوەی ٣ مانگ لە ژووری تاکەسەیی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤیندا راگیرابوو.
مەهسا ئەمرابادی لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی شاری تاران بە سەرۆکایەتیی \"دادوەر \"پیر عەباسی\" ماوەی ١ ساڵ زیندنای تەعزیری و ٤ مانگ زیندانی هەڵپەسێراوی بۆ بڕایەوە.
ئەو ژنە رۆژنامە نووسە ٢٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ١ ساڵ حوکمەکەی خۆی بە زیندنای ئێڤین ناساند.
هەروەها \"مەسعوود باستانی\"ش هاوسەری مەهسا لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٨ەوە بە تاوانی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام هەولدان بۆ پێکهێنای ئاڵۆزی دەستبەسەر و بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.