"بەرموور" راپۆڕتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
16:26 - 5 رەشەمه 2712
حەفتەی یەکەمی مانگی رەشەممەی ١٣٩١
ئاژانسی کوردپا بەمەبەستی زیاتر زەق کردنەوە و تاوتوێ کردنی مەسەلە پەیوەندیدارکانی تایبەت بە ژنان، لەمەو بەدوا هەر حەفتە راپۆرتێک لەژێر ناوی \"بەرموور\" بڵاو دەکاتەوە.
ئامانجی سەرەکیی لە بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە تایبەتییە، زەق کردنەوەی پێشلکارییەکانی دەرهەق بە ژنان و هەروەها سەرجەم چالاکییەکانی ژنان کە لەلایەن ژنان و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ژنانەوە ئەنجام دەدرێت.
بەهۆی بەربڵاوی و گرینگیی ئەم بابەتە و هەروەها نەبوونی دەنگدانەوە لە ناو مێدیاکاندا، \"بەرموور\" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان، گرینگی بە سەرجەم ناوچەکان دیکەی ئێرانیش بدات.
راپۆرتی ئەم حەفتەیە، خۆکوژیی ژنان لە کوردستان و وتووێژ لە گەڵ مەهین شوکروڵلا پووڕ چالاکی بواری مافەکانی ژنان، مردنی گوماناوی کچە خوێندکارێکی کورد لە تاران، دەرکرانی کچە خوێندکارێکی بەهایی لە زانکۆ، دەستبەسەرکرانی هاوولاتییەکی بەهایی و لێکدانەوەیەکی ئاماری کورت لەمەڕ چوونە سەرێی رێژەی تووشبوانی نەخۆشی ئیدز و تووشبوانی ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان ژنانی ئێرانی لە خۆ دەگرێت.
کوردســــــــــــــــــتان
درێژەی قەیرانی خۆکوژی ژنان لە کوردستان
لە هەواڵەکاندا بڵاو کرایەوە، کچێک لە شاری جوانڕۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
سەرلە ئێوارێی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣٠ رێبەندان کچێک بەناوی \"فریشتە\" لە ماڵی خۆیان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
فریشتە تەمەنی ١٩ ساڵ و کچی \"ئەحمەد\" و دانیشتووی گەڕەکی باوەجانی شاری جوانڕۆ بووە کە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
لە لایەکی دیکەوە و بە پێی هەواڵێک کە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردۆتەوە، رۆژی ٢٥ی رێبەندان ژنێک کە شووناسەکەی ئاشکرا نەکراوە لە گوندی \"پاینچۆ\"ی شاری سنە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە کە بە هۆی بەرز بوونی رێژەی سووتانەکەیەوە لە نەخۆشخانەی \"توحید\"ی شاری سنە گیانی لە دەست داوە.
هۆکاری خۆکوژی ئەم ژنە کوردە، جیابوونەوە لە مێردەکەی و کێشەی بنەمالەیی راگەیەندراوە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای وەرزی زستانەوە لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ١١ ژن دەستیان داوەتە خۆ کوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٦ کەسیان لە رێگەی خۆسووتاندنەوە بووە.
ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
خۆکوشتن، مردنی مرۆڤێک نییە، بەڵکوو مردن و لە ناوچوونی ژیانێکە
ئاژانسی کوردپا بەمەبەستی زیاتر تاوتوێ کردنی دیاردەی خۆکوشتنی ژنانی کورد، دیمانەکەی لەگەڵ مەهین شوکروڵڵا پوور یەکێک لە چالاکانی مافی ژنانی پێکهێناوە.
ئەو چالاکەی مافەکانی ژنان لەسەر ئەو باوەڕەیە کە رێژەی خۆکوشتنی ژنان رووی لە کەمی کردووە و لەو پەیوەندییەدا دانی زانیاری دروست و رێنوێنی پێویستی بە باشترین رێگە بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە لە قەڵەم دا.
مەهین شوکوڕوڵڵاپوور: گومانی تێدا نییە خۆکوشتنی ژنان لە کوردستان دیاردەیەکی هەژێنەر و دڵتەزێنە. زۆرجار گوێمان لێ دەبێت یان دەخوێنینەوە کە ژن یان کچانی لاو ئاگر لە جەستەی خۆیان بەر ئەدەن و بەم شێوەیە کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن. بێشک و تەنانەت یەک حاڵەتی خۆسووتاندن، تەعبیر لە نەخۆشی کۆمەڵگەی ئێمەیە.
ئەو خۆکەشتن و خۆسووتاندنە دڵتەزێنە، بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ هەلومەرج، سیما، بون و مەوجوودیەتی ژنان وەسف بکات. لەگەڵ هاتنە سەر کاری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ئەو حکوومەتە بۆ تێکشکاندنی بزوتنەوەی نوێی خەڵکی کوردستان، ژنانی کردە ئامانج و بە دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی ئێعدامی ژنانی کورد دەستی پێکرد. بەو هیوایەی کە ورەی ژنان تیک بشکێنێت، بەڵام ژنان لە نێو زیندانەکان و سەنگەری پێشمەرگەدا دەنگی ماف ویستی و خۆڕاگرییان هەڵبڕیوە و هەتا ئێستاش لەسەر ئەو رێچکەیە رێگە دەبڕن.
بەڵام خۆکوشتن هەرچەندە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا رووی لە کەمی کردبێ، پێویستە بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە هەوڵەکانمان لە پێناو بنبڕ کردنی نەخوێندەواری، باوکسالاری یان پیاوسالاری، نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی، داب و نەریتی سەدە ناوەڕاستی بخەینە گەڕ.
لەم نێوانەدا باوترین شێوەی خۆکوشتنی ژنان، خۆسووتاندنە، کە نێونجی تەمەنیان لە نێوان ١٥ هەتا ٣٠ ساڵ دایە. بۆیە دانی زانیاری دروست لەمەڕ پێکهێنان و خولقاندنی دۆخێک کە لەوێدا ژن هەست بە جیاوازی لەگەڵ پیاودا نەکات و هاوکات بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ کێشە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خۆیان بڕیار بدەن.
مردنی گوماناوی کچە خوێندکارێکی کورد لە تاران
بەپێی هەواڵێک کە بڵاو کرایەوە، کچە خوێندکارێکی کورد لە زانستگەی تاران بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوە.
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندان یەکێک لە کچە خوێندکارەکانی زانستگەی تاران بەناوی \"سەیران مەجیدی\" کچی ئەسعەد بە هۆیەکی نادیار گیانی لە دەست دا.
سەیران مەجیدی خەڵکی شاری بۆکان و خوێندکاری تێرمی کۆتایی کارناسیی باڵای ژمێریاری زانستگەی تاران بووە.
تەرمی ئەو کچە خوێندکارە کە لە یەکێک لە ساردخانەکانی تاران راگیرابوو، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی رەشەممە رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە شاری بۆکان ئەسپەردەی خاک کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە، سەرەڕای لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی قانوونی تاران، هۆکاری مردنی ئەو کچە خوێندکارە رانەگەیەندراوە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٦ ژنی کورد لە دەرەوەی ماڵەوە بە هۆکاری ناڕوون گیانیان لە دەست داوە.
ئێــــــــــــــــــران
دەرکرانی کچە خوێندکارێکی بەهایی لە زانکۆ
لە ماوەی حەفتەی رابردوو دا کچە خوێندکارێک بەهۆی باوەڕمەندبوون بە ئایینی بەهایی لە زانکۆ دەرکرراوە.
\"سپیدە وەزیری پور حەقیقی\" لە حەفتەی رابردوودا و بە تاوانی باوەڕمەندبوون بە ئایینی بەهایی لە زانکۆی \"خەرامە\"ی شاری فارس دەرکراوە.
ئەم هاووڵاتییە بەهاییە خوێندکاری تێرمی چواری ئەندازیاری کەرەستە کشتوکاڵییەکان ، لە زانکۆی پەیامی نور\"ی شاری فارس بووە.
مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ خوێندکارێکی دیکەی ئەم زانکۆیە بە ناوی \"سەمیر کولشەن\"، بە تاوانی باوەڕمەند بوون بە ئایینی بەهایی لە زانکۆ دەرکرابوو.
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین هاووڵاتی ئێرانی بەهۆی باوەڕمەند بوون بە ئایینی بەهایی لە زانکۆکانی، تاران، سەنعەتی شەریف، فردەوسی مەشهەد، پێشەیی ئیسفەهان و چەندین زانکۆی دیکە لە خوێند بێبەری کراون.
لە لایەکی دیکە و بە پێی ئەو بەڵگانەی کە چالاکانی مافی خوێندن بڵاویان کردۆتەوە، وەزارەتی ئیتلاعات گوشاری خستۆنە سەر وەزارەتی پەروەردەی ئێران، کە خوێندکارە بەهاییەکان بە بەهۆی باوەڕ مەندبوون بە ئایینی بەهایی لە زانکۆکانی ئێران دەر بکات.
دەستبەسەر کردنی ژنێکی بەهایی لە ئیسفەهان
هاووڵاتییەکی بەهایی بە ناوی \"نەوا نەعیمی\" خەڵکی ئیسفەهان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.
بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی رێبەندان مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیسفەهان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی بەهایی و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان راگواستووە.
ماڵی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە پشکێندراوە و دەستیان بەسەر کۆمپیوتێر، کتێب، وێنەی رێوڕەسمە ئایینی و تایبەتییەکانیدا گرتبوو.
بەهاییەکان بە حەشیمەتی نزیک بە نیو میلیۆن کەس، یەکێک لە گەورەترین کەمینە ئایینیەکانی وڵاتی ئێران پێک دێنن کە هەتا ئێستا مەزهەبەکەیان بە فەرمی نەناسراوە.
ئیدز و تووشبوون بە مادەی هۆشبەر لە نێوان ژنانی ئێرانیدا
بەپێی هەواڵ راپۆرتەکان رێژەی کەسانی تووشبوو بە مادەی هۆشبەر لە وڵاتی ئێران بەرێژەیەکی بەرچاو رووی لە زیاد بوون کردووە.
بەپێی ئەو ئامارەی کە بڵاو بوونەتەوە، رێژەی تووشبوان بە مادەی \"شیشە\" رووی لە زیادبوون کردووە، بەشێوەیەک کە ٢٥% تووشبوان بە مادەی هۆشبەر ژنان پێکی دێنن.
لەو ئامارانەدا ١ میلیۆن و ٢٢٥ هەزار کەسی تووشبوو بە مادەی هۆشبەر تۆمار کراوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٢٧٠ کەسیان ژنان کە زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان ٢٤ هەتا ٣٥ ساڵ دایە، پێکی دینن.
لەلایەکی دیکەوە \"فاتمە فەلاحی\" بەرپرسی ئیدارەی ئیدز و تەندروستی رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٢٥ هەزار و ٤١ نەخۆشی توشبوو بە \"ویرووس\"ی ئیدز تۆمار کراوە کە ٢٣٩٤ کەسیان ژن بوون.
ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە هەرچەند ٩٠.٦%ی تووشبوانی بە نەخۆشی ئیدز پیاوان و ٩.٤% ژنان پێکی دێنن، بەڵام رێژەی ژنانی تووشبوو بە نەخۆشی ئیدز بەردەوام رووی لە زیادبوون دەکات.
سەرچاوەکان:
ئاژانس هەواڵدەریی کوردپا
هەواڵدەریی هێـــرانا
هەواڵدەریی فارس
ماڵپەڕی ئاوێنە