بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەربارەت بەپرسی ژنان حەفتەی سێهەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی

22:00 - 19 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا:بەمەبەستی زیاتر زەق کردنەوە و تاوتوێ کردنی مەسەلە پەیوەندیدارکانی تایبەت بە ژنان، ئاژانسی کوردپا بەشێوی حەفتانە راپۆرتێک لەژێر ناوی \"بەرموور\" بڵاو دەکاتەوە.

ئامانجی سەرەکی لە بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە تایبەتییە، زەق کردنەوەی پێشلکارییەکانی دەرهەق بە ژنان و هەروەها گرینگی دان بە سەرجەم چالاکییەکانی ژنان کە لەلایەن ژنان و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ژنانەوە ئەنجام ئەدرێت.

بەهۆی بەربڵاوی و گرینگیی ئەم بابەتە و هەروەها نەبوونی دەنگدانەوە لە ناو میدیاکاندا، \"بەرموور\" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان، گرینگی بە سەرجەم ناوچەکان دیکەی ئێرانیش بدات.

راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور، دوو حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان، شەش حاڵەت پێشلکردنی مافی چالاکانی ژن لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و ناوچەکانی دیکەی ئێران، لەخۆ دەگرێت.

\"14521.jpg\"


کوردستـــــــــــان

درێژەی بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی چالاکانی ژن

لە ماوەی چەند مانگی رابردووداو و بە تایبەتی لە کاتی هەڵبژاردنەکانی دەیەمین خولی سەرۆک کۆماری و هەروەها هەڵبژاردنەکانی شورای شار و گوندەکان، فشاری هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئیران بۆ سەر چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی رووی لە زیاد بوون کردووە.

لەم ماوەیەدا شاهیدی بانگهێشت و دەستبەسەرکران و چەندین حاڵەت هەڕەشە کردن لە چالاکانی ژن لە کوردستانی رۆژهەڵات بووین.

\"14517.jpg\"
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو کراونەتەوە، لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لە گوندی هوویەی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، کچێکی کورد بە ناوی \"رۆژین روستەمی\" هاورێ لە گەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی \"جەماڵ روستەمی\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

رۆژین و ٤ کەسی دیکە لە خەڵکی گوندی هۆیە لە ماوەی حەوتووی رابردوودا دەستبەسەر کراون و تەنیا کەسێکیان ئازاد کراوە و لە چارەنووسی ناوبراو و سێ کەسی دیکە هیچ هەواڵێک لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاندووە کە دوابەدوای نەمانی ئەو دو هاووڵاتییە کوردە وێنەیەکیان بڵاو کراوەتەوە کە گوایە پەیوەست بوون بە ریزی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانەوە، بەڵام دوای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان دەرکەوت کە نەتەنیا سنووریان نەبەزاندووە، بەڵکوو لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

لە لایەکی دیکەوە رۆژی ٧ی گەلاوێژ، \"شەهین بایزیدپوور\" ئەندامی خولی دووهەمی شوراکانی شاری بۆکان، کە نزیک یەک مانگ بەر لە ئێستا دەستبەسەر کرابوو بۆ بەندی گشتیی زیندانی ناوەندیی ورمێ \"زیندانی دەریا\" گوازرایەوە.

شەهێن بایزید پوور رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ لەشاری بۆکان و لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو.
ئێــــــــــــران

دۆخی چالاکانی ژنی پەیڕەوی کەمینە دینی و ئایینیەکان لە ئێران

هەرچەند بە پێی ماددەی ١٣ی یاسای بنەڕەتیی ئێران، ئاییەنەکانی \"مەسیحی، زەڕدەشتی و یەهوودی\" بە فەرمی ناسراوە و دەتوانن لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدا رێوڕەسە ئایینییەکانی خۆیان بەڕێوە ببەن، بەڵام لە ماوەی دەسەڵاتداریەتیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، پەیڕەوانی ئەم ئایینانە هیچکات وەک هاووڵاتییەکی پلە یەک چاویان لێ نەکراوەو لە بەشێکی زۆر لە مافەکانی خۆیان بێبەری و بەردەوام لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بوون.

\"14518.jpg\"
بە پێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە، لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و لە درێژەی فشار بۆ سەر تازە شوێنکەوتووانی دینی مەسیحی لە ئێران دا، دوو کەس لە پەیڕەوانی ئەو دینە لە شاری ئیسفەهان، بە ناوەکانی \"سدیقە ئەمیر خانی\" و \"مەهناز رەفیعی\" لە لایەن هێزە ئەنیەتییەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ئەم دوو چالاکە ژنە رۆژی پێنج شەممە ١٠ی گەلاوێژ، بە تاوانی پەیڕەوی لە دینی مسیحی و لە کەنیسەیەکی بچوکدا و بە دەستی هێزە لیباس شەخسسیەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کران.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە، هەتا ئێستا لە شوێنی راگیرانیان هیچ هەواڵێک لە بەر دەست دا نیە.

\"14522.jpg\"
بەپێی ئەو حوکمە دادگا نیکا خلوسی بە ٦ ساڵ و نەوا خلوسی بە ٤ ساڵ و نیو زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون.

لە لایەکی دیکەوە پەروەندەی نیکا و نەوا خلوسی دوو هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی بەهایی و دانیشتووی شاری مەشهەد، کە لە ٢٣ی بانەمەڕی ئەمساڵدا لە لایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بەدادوەریی سوڵتانی بە تاوانی \"ئەندامەتی لە گروپ و رێکخراوی نایاسایی مەزهەبی بەهایی\" و\" تەبلیغ بۆ مەزهەبی بەهایی و بە دژی نیزامی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران\"، بە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون، بە مەبەستی پێداچوونەوە رەوانەی لقی ٢٠ی دادگای پێداچوونەوەی خوراسانی رەزەوی کرا.

بەپێی ئەو حوکمە نیکا خلوسی بە ٦ ساڵ و نەوا خلوسی بە ٤ ساڵ و نیو زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوون.

دۆخی چالاکانی ژن لە زیندانەکانی ئێران

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو کراونەتەوە رۆژی ١٦ی گەلاوێژ، دادگای داخراو و نائاشکرای پێڕاگەیشتن بە پەروەندەی فایزە هاشمی رەفسەنجانی، لە لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بە دادوەری دادوەر سەڵەواتی بەڕێوە چوو.

\"14519.jpg\"
فایزە هاشمی ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تاوانی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام\" بە ٦ مانگ حەبس و ٥ ساڵ دوورخرانەوە لە چالاکیی سیاسی، فەرهەنگی و راگەیاندنی مەحکوم کرا. ناوبراو لە رەزبەی ١٣٩١ بە مەبستی تێپەڕندنی دەورانی مەحکومیت خۆی بە زیدانی ئێڤین ناساند.
غوڵامعلی ریاحی پارێزەری فایزە هاشمی ریاگەیاندووە، بە هۆی داخراوبوونی دادگاکەوە لە وتنی وردەکارییەکانی ئەو دادگایە خۆ دەبوێرم، بەڵام \"بە پێی یاسا دادگا یەک حەفتە دوای بەڕێوە چوونی دادگاکە رای خۆی دەردەبڕێت و ئەگەر بە دڵی ئێمە نەبێت بە دڵنیاییەوە سکاڵای بە دژی تۆمار دەکەین.

فایزە هاشمی ساڵی ١٣٩٠ لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تاوانی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام\" بە ٦ مانگ حەبس و ٥ ساڵ دوورخرانەوە لە چالاکیی سیاسی، فەرهەنگی و راگەیاندنی مەحکوم کرا. ناوبراو لە رەزبەی ١٣٩١ بە مەبستی تێپەڕندنی دەورانی مەحکومیت خۆی بە زیدانی ئێڤین ناساند.

فایزە هاشمی رۆژی سێشەممە ٢٩ی رەشەمەی ١٣٩١ پاش شەش مانگ و کۆتایی هاتنی دەورانی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرا.

لە لایەکی دیکەوە مریەم شەفیع‌پوور، دوای نزیک بە ٢ حەفتە لە دەستبەسەر کران لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونیدا رایگەیاندووە کە حاڵی باشە و لە زیندانی ئێڤینی تاران راگیراوە.

\"14523.jpg\"
مەریەم شەفیع‌پوور، پاش ئەوەی رۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ بۆ لقی ٢٠ی دادسەرای موقەدەس کرا، دوای لێپرسینەوەی سەرەتایی، دەستبەسەر کرا.
مەریەم شەفیع‌پوور، پاش ئەوەی رۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ بۆ لقی ٢٠ی دادسەرای موقەدەس کرا، دوای لێپرسینەوەی سەرەتایی، دەستبەسەر کرا.

ئەم خوێندکارە، ساڵی ١٣٨٩ بە هۆی چالاکییەکانی لە لایەن دادگای ئینقلابی شۆرشەوە بە ١ ساڵ زیندانیی هەڵپسێردراو مەحکووم کرابوو.

\"14516.jpg\"
حەکیمە شوکری لە ١٤ی سەرماوەزی ١٣٨٨ دەستبەسەر و ە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩١ بە تاوانی پروپاگەندە دژی نیزام و هاوکاری دایکانی پارکی لالە، بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکوم کرا.
لە لایەکی دیکەوە \"حەکیمە شوکری\" لە ئەندامانی دایکانی پارکی لالە، کە دوای رووداوەکانی دەهەمین خولی سەرۆک کۆماری لە ساڵی ١٣٨٨ دەستبەسەر کرابوو رۆژی دووشەممە ١٤ی گەلاوێژ رەوانەی مەرەخەسی کرا.

حەکیمە شوکری لە ١٤ی سەرماوەزی ١٣٨٨ دەستبەسەر و ە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩١ بە تاوانی پروپاگەندە دژی نیزام و هاوکاری دایکانی پارکی لالە، بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکوم کرا.

ناوبراو رۆژی یەکەمی خەزەڵوەری١٣٩١ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەرپرسانی زیندانی ئێڤین ناساند و لەو کاتەوە لە زینداندایە.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا (١ حاڵەت)
هەواڵدەریی هێرانا (٢ حاڵەت)
ماڵپەڕی کوردستان میدیا ‌( ١ حاڵەت)
ماڵپەڕی \"کلمە\" (١ حاڵەت)
ماڵپەڕی کۆمیتەی هەواڵنێرانی مافی مرۆڤ (١ حاڵەت)
ماڵپەڕی \"دانشجو نیوز\" (١ حاڵەت)