بەرز راگرتنی یادی قوربانییانی كیمیابارانی هەڵەبجە لەشارەكانی كوردستان+وێنە
14:31 - 24 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: لەشارەكانی مەریوان، جوانڕۆ و ئاوایی \"نێ\"ی سەربە شاری مەریوان، لەلایەن چالاكانی فەرهەنگییەوە رێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٦ ساڵەی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٣ی رەشەمە لەئاوایی \"نێ\"ی سەر بە شاری مەریوان لەرێوڕەسمێكدا رێز لەساڵیادی قوربانییانی كیمیابارانی هەڵەبجە گیراو هەر بەو بۆنەیەوە پیشانگایەكی وێنەییش لەو گوندە کراوەتەوە.
بەوتەی دانیشتوویەكی ئاوایی نێ، هێزە ئەمنییەكان لەهەوڵی ئەوەدابوون كە پێش بە بەڕێوەچوونی ئەو رێوڕەسمە بگرن.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢٢ی رەشەمە خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوانیش یادی كارەساتی هەڵەبجەیان كردۆتەوە.
لەو رێوڕەسمەدا چەندین وتار و بابەت لەمەڕ كۆمكوژی خەڵكی هەڵەبجە پێشكەش كراوەو هەروەها خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوانیش بەیاننامەیەكیان بەو بۆنەوەیە بڵاو كردبوویەوە.
لەبەشێكی بەیاننامەكەدا هاتبوو، قەڵاچۆكردنی هەڵەبجە لە مێژووی كوردستاندا كارەساتێكی دڵتەزێنە و لە بیر و زەینی مرۆڤدا دەمێنێتەوە و نەتەوەی كورد و مێژووی مرۆڤایەتیش لە ئەنجامدەران و تاوانبارانی ئەو كارەساتە خۆش نابن.
لەلایەكی دیكەوە هەر هەمان رۆژ لەشاری جوانڕۆ رێوڕەسمی ٢٦ ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە بە بەشداریی كەسایەتییە فەرهەنگی و ئەدەبییەكانی چەندین شاری كوردستان بەڕێوەچووە.
شاعیران و نووسەرانی بەشدار لەو رێوڕەسمەدا بە پێشكەش كردنی بەرهەمەكانی خۆیان، كۆمەڵكوژیی كیمیابارانی شارەكانی كوردستانیان تاوتوێكرد و رێزیان لە یاد و بیرەوەریی قوربانیانی ئەو كارەساتە گرت.